هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە عەزاز و مارع ٦ چەتە کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، هێزەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەروچەتەکانی چالاکیان ئەنجام داوە و ٦ چەتەیان کوشتووە.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند، هێزەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەروچەتەکانی چالاکیان ئەنجام داوە و ٦ چەتەیان کوشتووە.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیاند هێزەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی چالاکیان ئەنجام داوە و ٦ چەتەیان کوشتووە.
لە ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە: "هێزەکانمان لە چالاکییەکانیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن و گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
لە ٢٢ی ئاب/٣١ی گەلاوێژ هێزەکانمان چالاکییەکی کاریگەریان لەدژی بنکە و بارەگاکانی چەتەکانی گرێدراوی سوپای تورک لە گوندی کەفر خاشر-ی سەر بە ناوچەی عەزاز ئەنجام دا. هێزەکانمان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی چەتەکان و کۆنترۆلیان کرد. لە ئەنجامی شەڕی ڕووبەڕوودا ٤ چەتەی جەبهەتولشام کوژران و ٦ی دیکەش بریندار بوون.
لە ٢٣ ئاب/١ی خەرمانان هێزەکانمان بە چالاکییەکی دانانەوەی مین لەسەر رێگەی ئۆتۆمبیلێکی گرێدراوی چەتەکانی جەبهەتولشامی لە دەوروبەری شاری مارە کردە ئامانج. لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران و ئۆتۆمبیلێک تێکشکا.
هەموو کاتەکە، سوپای تورک بە تانک و هاوەن گوندەکانی منخ، عەین دقنە، تەل مەدیق-ی سەر بە هەرێمەکانی شەهبای تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا زیانێکی گەورە گەیشتوەتە ماڵ و کێڵگەی خەڵکی سڤیلی ناوچەکە".