تیمه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی سیڤیلی ڕه‌قا ٢٠ ته‌رمی دیكه‌یان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی گوندی ئهلفهخیخه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شامیه‌ی باشووری ڕه‌قا ده‌رهێنا. تیمه‌كان مانگی ڕابردوو ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕهبهكۆمهڵهكه كردبوو و تا ئێستا ته‌رمی ١٨٠ كه‌سیان ده‌رهێناوه. به گوێره‌ی لێدوانی كارمه‌ندانی تیمه‌كان و پزیشكی دادوه‌ری زیاتر له ٣ هه‌زار ته‌رم له‌نێو گۆڕه‌كه‌دا هه‌ن.
خه‌باتكارانی تیمه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی ئامێری تایبه‌ت زه‌حمه‌تی ده‌كێشن له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان. ده‌شڵێن ته‌نیا به ئامێره ساده‌كان كار ده‌كه‌ن و به‌هۆی هه‌بوونی دووپشك له ناوچه‌كه به‌وریاییه‌وه كار ده‌كه‌ن.
پزیشكی دادوه‌ری محه‌مه‌د عه‌لی ڕایگه‌یاند، ڕۆژانه كار له‌و گۆڕهبهكۆمهڵهدا ده‌كرێت. ئه‌و ته‌رمانه هی سه‌رده‌می داگیركردنی ڕه‌قان له لایه‌ن داعش. ناوبراو گوتیشی، نزیكه‌ی ٢ هه‌زار ته‌رمی ئه‌ندامانی داعش-یش له‌نێو گۆڕهبهكۆمهڵهكهدان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه؛ له ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا ٣ هه‌زار و ٣١٠ ته‌رم له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی گه‌ڕه‌كی پانۆراما ده‌رهێنراون. ٥٥٠ ته‌رم ڕاده‌ستی خانه‌واده‌كانیان كراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ٨٥٠ له‌و ته‌رمانه هی ئه‌ندامانی داعش بوون. زیاتر له ٩١٠ ته‌رمیش نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
s.m