٢ گه‌نج له عه‌فرین كوژران
له عه‌فرین ته‌رمی ٢ گه‌نج به كوژراوی دۆزرانه‌وه كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو.
له عه‌فرین ته‌رمی ٢ گه‌نج به كوژراوی دۆزرانه‌وه كه له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ڕۆژ به ڕۆژ تاوانی گه‌وره‌تری دژ به مرۆڤایه‌تی له عه‌فرین ده‌كه‌ن. تاوانه‌كانی ڕفاندنی مرۆڤ، ده‌ستدرێژی، تاڵان، داواكردنی فیدیه و كۆمه‌ڵكوژی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بن.
له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ٢ گه‌نج كه ماوه‌ی ٤ ڕۆژ بوو ون بووبوون، ته‌رمه‌كانیان به كوژراوی دۆزرانه‌وه. سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند، محه‌مه‌د عه‌لی (١٧ ساڵان) و هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب به ناوی خه‌له‌ف (٣٥ ساڵان) كه باوكی ٣ منداڵ بوون، به‌ر له ٤ ڕۆژ له گوندی برج ئهڤدهلۆ-ی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین ون بووبوون. ته‌رمی ئه‌و ٢ كه‌سه له‌نێو باخچه‌كانی هه‌ناری گوندی برج ئهڤدهلۆ دۆزرانه‌وه.
خه‌له‌ف، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا ده‌ستی پێكرد، ڕووی له هه‌رێمی عه‌فرین كردبوو كه هه‌رێمی سه‌قامگیری ئاسایش بوو. شایه‌تحاڵان ڕایانگه‌یاند، چه‌ته‌كانی حه‌مزه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ونبوونیان، هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و ٢ گه‌نجه كردووه.
s.m