ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی دژبه سوپای تورك و چه‌ته‌كانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له چێوه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و باوه‌ڕبوونمان به‌وه‌ی تۆڵه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ینه‌وه كه ده‌ستیان له خوێنی گه‌له‌كه‌ماندایه، چالاكییه‌كانمان له ته‌واوی باكووری سووریا زیاد ده‌كه‌ین تا ئه‌و كاته‌ی خاكه‌كه‌مان له گرووپه تێرۆریستییه‌كان و سوپای توركی داگیركه‌ر ڕزگار ده‌كه‌ین.»
«له‌و چوارچێوه‌یه‌دا گرووپێكی شه‌ڕڤانانی ئێمه ڕۆژی ١٦ی نیسان\٢٧ی خاكه‌لێوه مینێكیان به خاڵێكی پشكنینی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی ماباتا-ی سه‌ر به عه‌فرین ته‌قانده‌وه. له ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ئێمه بۆ گه‌لی خۆڕاگرمان كه به‌زۆرداری له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ده‌ركراوه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه درێژه به چالاكییه‌كانمان ده‌ده‌ین دژبه دز و چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆمان ده‌ریان ده‌كه‌ین و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی خۆڕاگرمان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ین، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی.»
s.m