ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ڕایگەیاند کە مەترسیەکە بەتەنها لەسەر گەلی کورد نییە، مەترسیەکە لەسەر هەموو گەلانە و وەبیریهێنایەوە کە لە سەرتاسەری جیهان ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
موسلیم ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان هاوخەمی خۆیان بۆ خانەوادەی هەموو قوربانیان و ئەوانەی تووشبوون لە جیهاندا دەردەبڕن و وتی، "چەند خۆمان رێکبخەین، چەند پێکەوەبین، هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوە و چەند ڕێوشوێن بگرینەبەر، ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەین، ئەوەندە بەرەو سەرکەوتن دەچین."
'ئاشکرابوو، دەوڵەت و حکومەتەکان بیر لە تەندروستی گەلان ناکەنەوە'
ساڵح موسلیم ڕاشیگەیاند، بەم ڤایرۆسە ئاشکرابوو کە دەوڵەت و حکومەتەکان، لە ئەوروپا و هەموو جیهان گرنگی بە چەک و شەڕ دەدەن و بیر لە تەندروستی گەلان و مرۆڤایەتی ناکەنەوە و وتی، "بەو هۆیەوە لە ئێستادا تەنگاو بوون و دەوڵەتە گەورەکانیش بەو شێوەیە تەنگاو بوون و لە دۆخێکی خرابدان."
موسلیم وەبیریهێنایەوە کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەرفەتی کەمیان لەبەردەستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەموو دەرفەتێک بۆ پاراستنی گەلەکەیان بەکاردەهێنن.
'لەگەڵ گەمارۆی ڕژێمی سوریا و فاشیزمی دەوڵەتی تورک، گەلەکەمان دەپارێزین'
لە بەردەوامی قسەکانیدا موسلم وتی، "تا ئێستا لەگەڵ ئەوەی کە فشارەکانی ڕژێمی سوریا و هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکی بەردەوامە، گەلەکەمان پاراستووە. لە ئێستاش بەدواوە ، وەک بەڕێوەبەرایەتی و دەزگاکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی چیمان لەدەست بێت دەیکەین. بروامان وایە کە سەردەکەوین. پزیشک و بەرپرسانی تەندروستیمان چ رێنماییەکمان بۆ بنێرن بە پێی ئەوە دەجووڵێینەوە و تا دەتوانین لە مالەوە ناچینە دەرەوە. لە ماڵەوە بمێننیەوە و ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەین. لەگەڵ ئەوەی دەرفەتمان کەمە، بەڵام بەو رێوشوێنانەی کا تا ئێستا گیراونەتەبەر و بریارەکانی بەرێوەبەرایەتیمان کە جێبەجێی دەکەین سەردەکەوین."
موسلم ئاماژەی بە هاوکاری گەلانی جیهان لە سەردەمی شەڕی دژی داعش کرد و وتی، "لە سەرتاسەری جیهان زۆر کەس پشتگیریان کردین، لە کاتی تێکۆشانمان لەدژی داعشدا لەگەڵمان بوون. هەموو مرۆڤەکان کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدەدەن، لە ئێمە دەڕوون و ئازارێکە بۆ هەموومان. ئازارمان لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەوروپا تێکەڵ بەیەکبووە. بەڵام بڕوام وایە بە ڕێکخستن و بە هاوکاری گەلان سەرکەتن بەدەست دەهێنین. قۆناغەکانی داهاتوو خۆشتر دەبێت. حکومەت و دەوڵەتەکان زیاتر گرنگی بە تەندروستی مرۆڤ دەدەن، ئەو دۆخە جێی شەڕ دەگرێتەوە. سەرکەوتن بەشی ئێمەیە، بەشی گەلەکەمانە و هەروەها ئەو گەلانەی کە تا ئێستا بوونەتە قوربانی سیاسەتی هەڵە لە جیهاندا سەردەکەون."
پەیامی ساڵح موسلیم بە کوردی، تورکی و ئینگلیزی:
ف.ق