چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین به‌رده‌وامن له تاڵانی
تاڵانیی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین به‌رده‌وامه. چه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی هاوڵاتییه‌كی دیكه‌دا گرت.
تاڵانیی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له عه‌فرین به‌رده‌وامه. چه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و موڵكی هاوڵاتییه‌كی دیكه‌دا گرت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رچه‌ته‌ی لیوای ٩ و چه‌ته‌كانی گرووپی نووره‌دین زه‌نگی و هاروون ڕه‌شید، له‌ژێر زه‌ختدا له گه‌ڕه‌كی وه‌ڵاتی شاری عه‌فرین ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌كی عه‌فریندا گرت. چه‌ته‌كان به زه‌بر و زۆرداری ئه‌و هاوڵاتییه‌یان له ماڵه‌كه‌ی ده‌ركردووه. هه‌مان زه‌خت له‌سه‌ر هاوڵاتییانی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه هه‌یه.
چه‌ته‌كانی نووره‌دین زه‌نگی له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ دوای شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كانی ته‌حریری شام له شاری ئیدلب به‌ره‌و هه‌رێمی عه‌فرین هه‌ڵاتن. دوای ماوه‌یه‌ك چوونه نێو به‌ره‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی سووریا كه وه‌ك چه‌ترێك بۆ گرووپه چه‌ته‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه دامه‌زرێنراوه.
s.m