چه‌ته‌كان ٣٥ كه‌سیان له عه‌فرین ڕفاند
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له گونده‌كانی سه‌ر به عه‌فرین ٣٥ كه‌سیان ڕفاندووه.
چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له گونده‌كانی سه‌ر به عه‌فرین ٣٥ كه‌سیان ڕفاندووه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا ٣٥ هاوڵاتیی سیڤیلی عه‌فرین له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕفێنراون. له ٧ی نیسان چه‌ته‌كان چه‌ندین سیڤیلی گوندی كه‌فر جه‌نه و مهسكهره-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را و گوندی قورتهقلهق و قه‌ره‌ته‌به-ی ناوچه‌ی شیێ-یان ڕفاندووه.
ناوی به‌شێك له ڕفێنراوان نه‌زانراوه. به‌ڵام ئاشكرا بووه له‌نێویاندا چه‌ند هاوڵاتییه‌ك هه‌ن به ناوه‌كانی محه‌مه‌د، محۆ، زین، ڕۆشین و كوڕه‌كه‌ی، ڕوهیدا، زه‌ریفه، عه‌دنان شێخۆ و كوڕه‌كه‌ی، موراد، یاسر، عه‌بدۆ ئه‌حمه‌د عه‌بدۆ و ئه‌یه. سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه ڕایگه‌یاند، به‌شێك له‌و سیڤیلانه پاش ئه‌شكه‌نجه و لێدان ئازاد كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ته‌كان له گوندی مه‌یدان ئهكبهس-ی ناوچه‌ی ڕاجۆ ٧ سیڤیلیان ڕفاند كه له‌نێویاندا ٣ ژن هه‌ن. ناوی ڕفێنراوه‌كان وه‌هان: ئه‌مینه حوسێن (٦٣ ساڵان)، ئه‌مینه داود ئه‌كاش (٥٠ ساڵان)، ئه‌مینه عومه‌ر، سه‌عید قه‌نبه‌ر (٥٤ ساڵان)، شێخمووس ئه‌كره‌م حه‌نان و سه‌ڵاح حاجی محه‌مه‌د (٤٩ ساڵان) و سیڤیلێكی دیكه‌ی گوندی بانیراكا كه ناوی نه‌زانرا.
هه‌روه‌ها چه‌ته‌كان له گوندی ئه‌داما-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆ ١٤ سیڤیلیان ڕفاندووه. ڕفێنراوان بریتین له: عه‌دنان عه‌لی حاجی، عه‌لی حاجی، خه‌لیل مه‌حموود سه‌لیم، مسته‌فا ڕه‌شید، عه‌بدوڵا نهچهت، به‌كر مسته‌فا ڕه‌شید، شكری محه‌مه‌د بیلال، مسته‌فا محه‌مه‌د بیلال، محه‌مه‌د سه‌لیمی، یوسف حه‌سه‌ن عه‌بدۆ، حه‌سه‌ن عوسمان، ئهبدین محه‌مه‌د ڕه‌شید و ئه‌حمه‌د عه‌بدۆ.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاند، چه‌ته‌كان داوای ١٥٠ هه‌زار لیره‌ی سووری ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی هه‌ر یه‌ك له‌و هاوڵاتییانه.
s.m