جارێکی دیکە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیان دایە کاوڵکردنی ماڵی هاووڵاتیان. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئازانسی هەواڵی فورات کەوتووە، چەتەکانی کەتیبەی سوڵتان سلێمان ئاگریان بەردایە ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی محەمەد شیندی.
سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیران /٥ی پووشپەڕ چەتەکانی کەتیبەی سوڵتان سلێمان -ی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرلە گەل دزی، تاڵان، ڕفاندن، کوشتن، گرتن، سوتاندنی باخ و کێڵگەکان، شێواندنی جوگرافیای ناوچەکە ودەستدرێژی کرد، ئەم جارەش دەستیان داوەتە سوتاندنی ماڵی هاووڵاتیان.
ئاشکرا کرا کە چەتەکانی سەر بە کەتیبەی سوڵتان سلێمان دوێنی ئێوارە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی محەمەد شیندێ . محەمەد بە هۆی ئەو داگیرکارییە لە ماڵەکەی خۆی دەرچوبوو، چەتەکان دوای تاڵان کردنی کەلو پەلەکانی ماڵەکەیان سوتاند.
ک-ش