بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوەهەرێمییەکان بە ئازانسی هەواڵی فورات-یان ڕاگەیاندووە لە عەفرین ژنێکی ئیزەدی لەلایەن چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیاوە کوژرا.
ڕاگەێندرا کە فاتما حەمکێ-ی ٦٦ ساڵ تەمەن لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزویران/٦ی پووشپەڕ لە کاتێکدا لە گوندی قاتما-ی عەفرین بووە، چەتەکانی سەربە سوپای تورکیا لە نیوەشەودا بۆمبێک دەخەنە ناو ماڵی فاتما و لە ئەنجامدا فاتما دەستبەجی دەکوژرێت.
' تاڵان، دزی، ئەشکەنجە و بەزۆر موسوڵمانکردن.....
دوای ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان عەفرین-یان داگیرکرد و دواتر چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هاوژین-ی فاتما حەنان بایرام-یان گرتبوو ودوای ئەشکەنجێکی زۆر ناوبراویان بەردابوو و داوایان لێکردبوو کە دەبێت ببیتە موسوڵمان.
بە پێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان دوای ئەوەی کە هاوسەری فاتما بەردەدەن ، فشاو و زۆرداری لەسەرئەو بنەماڵەیە زۆرتردەبێت.
دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان لە ١٨ی گوڵان/٢٨ی بانەمەڕعەفرینیان داگیرکرد و بەتەواوی ئەو شارە وگوندەکانیان تاڵان کرد.، دەستیان گرتبەسەر ماڵوحاڵی هاووڵاتیاندا.
لە کاتی هێرشەکانی سوپای تورکیا دا لەدژی گەلی ئیزەدی و هەموو گەلانی عەفرین دەستدرێژی، ڕفاندن، داگیرکردن،، کوشتن وهێرشە دوورە مرۆییەکانیان پێکهێنا. پەرەستگەی ئیزەدییەکان، پەیکەری زەردەش، دیسان ناوەندی یەکیەتی ئیزەدییەکانیان لە شوێنە جیاجیاکانی عەفرین کاولکرد.
داگیرکەرکە بەوانەشەوە تێرنەبووە ، وەک چەتەکانی داعش فشار دەخەنە سەر ئیزەدییەکان کە دەبێت بە زۆر نوێژ بکەن و ببنە موسوڵمان و ژنەکانتان بۆیان نییە لە ماڵان دەرکەون.
ک-ش