چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر حەلەب

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوەن هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری حەلەب.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە شارۆچکەی کەفرحەمرای رۆژئاوای شاری حەلەب جێگیر بوون، بە هاوەند هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەشرەفییەی شارەکە. بە هۆی تۆپبارانەکەوە ناوچەکە زیانێکی زۆری مادی بەرکەوتووە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دوای رووداوەکە، گەیشتنە شوێنی تۆپبارانەکە، بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتییانی مەدەنی.

دوێنێ ٣ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون

چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێش چەند گەڕەکێکی شاری حەلەبیان تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا ٣ هاوڵاتی مەدەمنی گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەی مەدەنیش بریندار بوو.

ز.ش