ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون: سیخووڕێكی توركیامان سزا دا
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، سیخووڕێكیان به ناوی مه‌حموود ئه‌بوو ستێف به‌سزاگه‌یاندووه كه دانی به‌وه‌دا ناوه كاری بۆ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی توركیا كردووه.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕایگه‌یاند، سیخووڕێكیان به ناوی مه‌حموود ئه‌بوو ستێف به‌سزاگه‌یاندووه كه دانی به‌وه‌دا ناوه كاری بۆ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی توركیا كردووه.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد سیخووڕێكیان به‌سزاگه‌یاندووه كه كاری بۆ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی توركیا كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له ماوه‌ی ڕابردوودا شه‌ڕڤانانمان ئاستی چالاكییه‌كانیان له دژی داگیركه‌ران به‌رز كردووه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی توركیش بۆ ئاشكراكردنی شوێنی شه‌ڕڤانانی ئێمه سیخووڕ به‌كاردێنێت.»
«یه‌كێك له‌و سیخووڕانه چهتهیهكه به ناوی مه‌حموود ئه‌بوو ستێف كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌هل ئه‌لغاب-ی شاری حه‌ما-یه. زۆر جار هه‌وڵی داوه له شه‌ڕڤانان نزیك بێته‌وه و فریویان بدات. به‌ڵام ده‌ستگیر كرا و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا. له ١٣ی ئاداری ٢٠١٩\٢٢ی ڕه‌شه‌مه له شاری عه‌زاز دانی به‌وه‌دا نا كه كاری له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی توركیا كردووه. دوای دانپێدانان كوژرا.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتووندا هاتووه، «ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ینه ئه‌و خائینانه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵه‌كانیان ئاشكران و به‌سزا ده‌گه‌یه‌نرێن. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رله‌نوێ دادگه‌ی سیڤیل له عه‌فرین له لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه داده‌مه‌زرێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكییه‌كانمان.»
s.m