کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە حەلەب تەقیەوە
لە ناحیەی نوبیلی حەلەبی سوریا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقیەوە.
لە ناحیەی نوبیلی حەلەبی سوریا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقیەوە.
بە پێی زانیاریە خۆجێیەکان لە ناحیەی نوبیلی سەر بە پارێزگای حەلەبی سوریا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقیوەتەوە.
بەهۆی کاریگەری تەقینەوەکە ٥ ماڵی دەوروبەری کۆگاکە ڕووخاون. هەروەها بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسیش برینداربوون. لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە زانیاری بڵاونەکراوەتەوە.
بە پێی ئاژانسی سانای فەرمی حکومەتی سوریا، لە شاری حومس لە هەرێمە سەربازیەکان چەند تەقینەوەیەک ڕوویانداوە. هەروەها ژمارەیەک موشەک تەقیونەتەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە. هەمان ئاژانس ڕایگەیاند، نزیکەی ١٠ بریندار بۆ نەخۆشخانەی جەماوەی و تایبەتی حومس ڕەوانەکراون.
ف.ق