گواستنه‌وه‌ی چه‌ته‌كانی داعش له باغۆز به‌رده‌وامه
له گوندی باغۆزی دێره‌زۆر له ماوه‌ی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٩ هه‌زار چه‌ته‌ی داعش و خانه‌واده‌كانیان كه خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه، گواستراونه‌ته‌وه.
له گوندی باغۆزی دێره‌زۆر له ماوه‌ی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٩ هه‌زار چه‌ته‌ی داعش و خانه‌واده‌كانیان كه خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه، گواستراونه‌ته‌وه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) به‌رده‌وامن له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش و خانه‌واده‌كانیان كه خۆیان ڕاده‌ست كردووه. له ئێواره‌ی ٤ی ئادار\١٣ی ڕه‌شه‌مه-وه نزیكه‌ی ٩ هه‌زار كه‌س له گونده‌كه ده‌رخراون.
به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیڤیلی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی ئه‌ندامه‌كانی داعش و چه‌ته‌كانی داعش كه ئاماده‌ییان ده‌ربڕیبوو خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، قه‌سه‌ده له ٩ی شوبات ناوبڕی دابوویه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی و ده‌ستی به گواستنه‌وه‌یان كردبوو.
له ٩ی شوباته‌وه تا ١ی ئادار زیاتر له ١٠ هه‌زار كه‌س له ناوچه‌كه ده‌رخراون. له‌نێویاندا چه‌ته‌كانی داعش و خێزانه‌كانیان هه‌ن كه خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانان كردووه.
پاش ئه‌وه‌ی به‌شێك له چه‌ته‌كان و خێزانه‌كانیان ئاماده نه‌بوون خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ١ی ئادار كاتژمێر ١٨ له ٣ قۆڵه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت كرد بۆ ڕزگاركردنی ته‌واوی گونده‌كه كه دواهه‌مین شوێنی ژێر كۆنتڕۆڵی داعشه. له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. دواتر به‌شێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان قبووڵیان كرد خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن. بۆیه له قۆڵێكه‌وه هه‌ڵمه‌ته‌كه وه‌ستێنرا و ڕێڕه‌وێكی گواستنه‌وه بۆ چه‌ته‌كان كرایه‌وه.
له ئێواره‌ی ٤ی ئاداره‌وه نزیكه‌ی ٩ هه‌زار ئه‌ندامی داعش له‌و ڕێڕه‌وه‌وه خۆیان ڕاده‌ست كردووه كه زۆرینه‌یان بیانین و له لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕێڕه‌وه‌كه تێده‌په‌ڕن، سه‌ره‌تا له خاڵی پشكنین ده‌پشكنرێن. دواتر پێداویستیی ته‌ندرووستی، خواردن و خواردنه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت و به ئۆتۆمبێل له ناوچه‌ی شه‌ڕ دوورده‌خرێنه‌وه و ده‌برێنه ناوچه ئارامه‌كان.
s.m