گوته‌بێژی گه‌رده‌لوولی جزیر: له ڕووی سه‌ربازییه‌وه داعش له سووریا ته‌واو بوو
گوته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر لیلوا عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند، داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له سووریا كۆتایی پێهاتووه.
گوته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر لیلوا عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند، داعش له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له سووریا كۆتایی پێهاتووه.
گوته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر لیلوا عه‌بدوڵا ده‌رباره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه كه له چێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر»دا له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له سنووری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ڕۆڵی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) بۆ به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) دوا.
لیلوا عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و هێدی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. گوتیشی، هێشتا له دوایین خاڵه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له گوندی باغۆز، سیڤیل له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشدا ماون. بۆ پاراستنی ئه‌و سیڤیلانه و ڕزگاركردنیان به‌هێواشی ده‌چنه پێشه‌وه.
گوته‌بێژی هه‌ڵمه‌ته‌كه ڕاشیگه‌یاند، له ڕۆژانی داهاتوودا له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه تا سنووری عێراق له چه‌ته‌كانی داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا لیلوا عه‌بدوڵا گوتی: «له سه‌ره‌تای هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا یه‌په‌ژه به‌شداری نه‌كرد. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دێره‌زۆر ڕزگار كران، ئه‌و ژنانه‌ی كه له ده‌ستی داعش ڕزگار كران، بڕیاریان دا به‌شداری بكه‌ن له پاك كردنه‌وه‌ی خاكی خۆیان له تێرۆریستان. له‌م قۆناغه درێژه‌ی كوشتن و زه‌خته‌كانی سه‌ر ژنان، ئیدی زۆر ژنی ناوچه‌كه دێنه نێو ڕیزه‌كانی یه‌په‌ژه و بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له دژی چه‌ته‌كانی داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن.»
لیلوا له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه ڕۆڵێكی گه‌وره له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌بینن. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵیه‌تی ناوچه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر ژن گۆڕی.
گوته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر ڕاشیگه‌یاند، ئه‌و چه‌تانه‌ی كه خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده كردووه، سه‌ره‌تا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له كوشتندا هه‌بووه و ده‌رده‌كه‌وێت كه داعشیین، تا ڕاده‌ستی وه‌ڵاته‌كانی خۆیان ده‌كرێنه‌وه، زیندانی ده‌كرێن.
لیلوا عه‌بدوڵا ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له لایه‌ن شه‌ڕڤانان ده‌ستگیر كراون ئامارێكی نه‌دا. به‌ڵام ڕایگه‌یاند، هه‌ژمارێكی زۆری ئه‌و چه‌تانه ئێستا له ده‌ستی قه‌سه‌ده‌دان. سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورك و گوتی: «هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت ئاڵۆزی له‌و ناوچانه دروست بكه‌ن كه ڕزگار كراون. پێویسته ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌ئارامی بمێننه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و چه‌تانه‌ی داعش هه‌نگاوێك بنێن.»
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا لیلوا عه‌بدوڵا ڕایگه‌یاند، «داعش شكستی هێنا، به‌لام هێشتا شانه نووستوهكانیان ماون. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه عه‌قڵیه‌تی داعش هێشتا له‌نێو خه‌ڵكدا ماوه. له ئێستا به‌دواوه كاری ئێمه ئه‌وه‌یه كۆتایی به‌و عه‌قڵیه‌ته و شانه نووستوانه بێنین.»
s.m