گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە بە تەواوی لە چەتەکانی داعش پاک بووەتەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلولی جزیرە، تەواوی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکەیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلولی جزیرە، تەواوی گوندەکانی دەوروبەری حەسەکەیان لە چەتەکانی داعش پاککردەوە.
شەڕڤانانی قەسەدە لە چوارچێوەی هەڵمەتی گەردەلولی جزیردا، پانتاییەک-ی ٦٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە چەتەکان پاککردووەتەوە کە شارۆچکەی دشیشا-شی تێدایە. بەو شێوەیەش تەواوی گوندەکانی دەوروبەر لە باشووری حەسەکە، لە چەتەکانی داعش پاککراونەتەوە و ڕزگارکراون.
وتەبێژی هەڵمەتی گەردەلولی جزیر لیلواعەبدوڵا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند "شەڕڤانانی قەسەدە پاش ئەوەی کە سەرلەنوێ دەستیان بە هەڵمەتی گەردەلولی جزیر کردەوە، شارۆچکەی دشیشا و زۆر شوێنی ستراتیژیکیان لەسەر سنوری نێوان سوریا و عێراق ڕزگار کرد.
لیلوا عەبدوڵا سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ سوپای عێراقدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەتا ئارامکردنی سنورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و لەناوبردنی یەکجارەکی چەتەکانی داعش، ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانەیان و هاوکاریەکانی نێوانیان بەردەوامیان دەبێت.
ک-ش