گەنجانی عەین عیسا لەدژی داگیرکەری ڕێپێوانیان ئەنجامدا

گەنجان و هاوڵاتیان لە کەمپی پەنابەرانی عەین عیسا لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری سوریا لە ناوچەی عەین عیسا بە دروشمی 'ئێمە بە تەئکیدی سەردەکەوین' لەدژی داگیرکەرانی تورک ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا کە بە سەدان گەنج و پەنابەرانی ناوچەکە بەشدار بوون، لە چواریانی دیسیپلینی سەربازی بەرەو چواریانی شارەوانی ناوچەکە دەستیپێکرد.

گەنجان ئاڵاکانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر، پانکارتی 'بە ڕوحی بەرخۆدان، بەرخۆدانی حەفتانین سەردەکەوێت'، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد و وێنەکانی شەهیدانی هەرێمەکەیان بەرزکردەوە و دروشمیان بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکەری تورک وتەوە.

لە چواریانی شارەوانی، عەلی ئەلعەلی ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێری وتی، "دانیشتووانی شاری بەرخۆدێری عەین عیسا لەدژی پلانی داگیرکاری تورک دەوەستنەوە و بەڵێن دەدەن بۆ ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان بەردەوامی بە تێکۆشانیان دەدەن.

عەلی ئەلعەلی داوای لە هەموو گەنجانی هەرێمەکانی باکووری و ڕۆژژهەڵاتی سوریا کرد کە یەکبگرتن و لە بەرانبەر پلانی داگیرکەری تورک لە سوریا بوەستنەوە بۆ ئەوەی شایەنی شەهیدانی ئازادی و شەرەف بن.

بزوتنەوەت گەنجانی شۆڕشگێری سوریا لە هەرێمی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی داگیرکەری هەنگاوێکیان بە ناوی 'ئێمە بە تەئکیدی سەردەکەوین' ڕاگەیاندبوو.

ف.ق