گەنجان داوای یەکگرتن لەدژی فاشیزم دەکەن

دووەمین کۆنفرسانى گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە دروشمی "بە پێشەنگایەتیى گەنجان، بەرەوە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى فرە رەنگ و دیموکراتیک" لە کۆبانێ لەڕۆژی ٣هەمین-ی خۆیدایە.

لە ڕۆژی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووانی هەرچوارپارچەی کوردستان،لەدژی داگیرکاری جەختیان لەتێکۆشان ویەکیتیی ناوخۆیی کردەوە.

ئەندامانی مەجلیسی گەنجانی هەدەپە کە بەنیازبوون بەشداری لەکۆنفرانسەکەدابکەن کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە رێگرییان لێکرا. سەرەرای هەموو ئاستەنگییەکان خۆیان گەیاندە کۆنفرانسەکە و وتیان، بەتێکۆشانێکی مەزن توانیان خۆیان بگەیننە کۆنفرانسەکە.

گەنجانی هەدەپە سەرەرای ئاستەنگییەکان خۆیان گەیاندە کۆنفرانسەکە

فەرهاد دالکران ئەندامی گەنجانی هەدەپەی ئامەد وتی دەوڵەتی تورک هەولی زۆری داکە ئێمە نەتوانین بەشداری لەکۆنفرانسەکەدابکەین و ئاستەنگی زۆریان بۆئێمە دروست کرد. ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، کە ئەم کۆنفرانسە هەنگاویکی گرینگە و وتی، " ئەندامانی مەجلیسی هەدەپە زەخت وزۆرداریمان قەبوول نەکرد و خۆمان گەیاندە کۆنفرانسەکە. ئێمە دیمان کە بەو شیوازە بەرخۆدانیی بکەین دەتوانین پێداگری لەمافەکانمان بکەین.حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورک لەڕێگەی میتەوە نەیانهێشت کە هەڤالانی ئێمە لەباشووری کوردستان دەربازیڕۆژئاوا و باکووری سووریا ببن. لەدەسپیکی کۆنفرانسەکەدا بۆمان دەرکەوت کە بەیەکگرتووی دەتوانین سەربکەوین."

دەبێت گەنجان لەدژی فاشیزم و دەسەڵاتی قرکەرڕاپەڕن

دالکران لەبەردەوامی قسەکانیدا داوای لەگەنجان کرد. لەچە بواریکدابێت باببێت دەبیت لەدژی فاشیزم و پیلانگێڕیدا دەبێت تێکۆشان بکەین و وتی، " لەڕۆژهەلاتی ناوەراستدا هەرگەنجێک دەبێت بەبەرپرسیارەتی بجوڵێنەوە، لەدژی فاشیزم و دەسەڵاتی قرکەرسەرهەلدان بکەن."

لەم دۆخە ئالۆزو شڵەژاوەدا هەنگاویکی گرینگە

دلنیا رەحیمی ئەندامی لاوانی کۆمەڵە وحیزبی کۆمۆنیستی ئێران کەبەشدارە لەکۆنفرانسەکەدا بۆئاژانسی هەواڵی فورات دوا و وتی، " بەداخەوە لەهەرچوارپارچەی کوردستان شەڕوئاڵۆزیی هەیە. هەموو ولاتانی ئەورووپایی لەسەررۆژهەڵاتی ناوەراست پیلانگێڕی دەکەن. من ئەم کۆنفرانسە لەم دۆخە ئالۆزەدا زۆربەگرینگ دەزانم. هیوادارم ئەمە ببێتە هەنگاویکی گرینگ بۆ چالاکییەکانی داهاتووە."

لەدژی پیلانگێڕی یەکبگرین

بریتان رووناهی کە لەباشووری کوردستانەوە بەشداری لەکۆنفرانسەکە داکردووە بەئاژانسی هەواڵی فوراتی وت،"من لەسەرناوی ژنانی گەنجی مێلیتان لەم کۆنفرانسەدا ئامادە بووم. ئەم کۆنفرانەسە بۆ گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست زۆر پێویست بوو.گەنجانی کێشەی زۆریان هەیە و بۆچارەسەرکردنی کێشەکان پیویستە کە دانیشتن و لەیەک تێگەییشتن ئەنجام بدرێت. لەدۆخیکی ئاوەهادا لەسەرئێمە پیلانگێڕی دەکریت ودەبێت گەنجان لەدژی داگیرکاری تێکۆشان بکەن و یەکیتی خۆیان پێک بهێنن."

ک-ش