یه‌په‌گه ناسنامه‌ی ١٢ شه‌هیدی به‌رخۆدانی سه‌رده‌می ئاشكرا كرد
یه‌په‌گه به ڕاگه‌یه‌نراوێك ناسنامه‌ی ١٢ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كرد كه له كات و شوێنی جیاوازی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا شه‌هید بوون.
یه‌په‌گه به ڕاگه‌یه‌نراوێك ناسنامه‌ی ١٢ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی ئاشكرا كرد كه له كات و شوێنی جیاوازی به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ١٢ شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه)ی ئاشكرا كرد كه له كات و شوێنی جیاوازی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له عه‌فرین شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی یه‌په‌گه:
ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست، ویستوویه‌تی به‌هاكانی شۆڕش له‌ناوببات كه له ئه‌نجامی به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی شان به شانی گه‌لی هه‌رێمه‌كه و گه‌لی كورد له‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م خاكه به شۆڕشی ڕۆژاڤا به‌ده‌ستهێنراون. ده‌وڵه‌تی تورك سیاسه‌ته سه‌ركوتكارییه‌كانی له هه‌رێمه‌كه به‌رفره‌وان كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هێرشی كردووه. به‌تایبه‌ت له ڕێی گرووپهچهتهكانهوه ویستوویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كاندا بگرێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨‌دا به به‌كارهێنانی هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كرده سه‌ر عه‌فرین.
له دژی ئه‌و هێرشه هه‌مه‌لایه‌نانه گه‌له‌كه‌مان به‌رخۆدانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پیشان دا. شه‌ڕڤانانی ئێمه كه له به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا له دژی دوژمن به ڕۆحێكی فیدایی شه‌ڕیان كرد، تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجام دا. له‌پێناو پاراستنی ئه‌و به‌هایانه‌ی كه دوژمنان ده‌یانه‌وێت له‌ناویان ببه‌ن، هه‌تا دوایین هه‌ناسه شه‌ڕیان كرد. له‌م تێكۆشانه‌ی به‌رخۆداندا به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی ١٢ هاوڕێی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه كه له كات و شوێنی جیاواز شه‌هید بوون.
به‌تایبه‌ت ئه‌م ١٢ هاوڕێیه‌مان كه له به‌رخۆدانی شوێن و كاتی جیاوازی ڕۆژاڤا و كوردستاندا به‌شدارییان كردووه، به‌شدارییان له شه‌ڕی به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فریندا كه خاوه‌نی واتایه له تێكۆشانی ئازادی‌دا, به گوێره‌ی ڕۆحی سه‌رده‌م بوونه‌ته خاوه‌ن هه‌ڵوێست. له‌م شه‌ڕی به‌رخۆدانی فیداكاریدا، ڕه‌نج و ڕۆحی فیدایی گه‌یشتووه‌ته لووتكه. له دژی دوژمن له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ وه‌ستاون.
ناسنامه‌ی شه‌ڕڤانانی شه‌هید
ناسناو: ئاگر شه‌ڤگه‌ر
ناو و پاشناو: ئهفهجان یامان
ناوی دایك: هاسپیكه
ناوی باوك: سائیم
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\جندرێس\گوندی كه‌فه‌ر سهفرێ - ١٢ی ئاداری ٢٠١٨
***
ناسناو: ئازاد مێردین
ناو و پاشناو: ڤه‌دات ئیده‌م
ناوی دایك: فیكریه
ناوی باوك: مه‌جید
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\بلبلێ\گوندی شێخۆرزێ - ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨
***
ناسناو: جوان قیبار
ناو و پاشناو: جوان ڕه‌ش
ناوی دایك: حه‌میده
ناوی باوك: سه‌عید
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\گوندی قیتمێ - ٤ی ئاداری ٢٠١٨
***
ناسناو: چه‌له‌نگ یه‌مین
ناو و پاشناو: ڕه‌شید ڕه‌شۆ
ناوی دایك: جیهان
ناوی باوك: ئیبراهیم
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\ڕاجۆ\گوندی هێكیچێ - ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨
***
ناسناو: چیاگه‌ر ڕێدار
ناو و پاشناو: ئاسلان كانار
ناوی دایك: تور‌كان
ناوی باوك: ڕه‌مه‌زان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین - ١٥ی ئاداری ٢٠١٨
***
ناسناو: دڵخواز چیاگه‌ر
ناو و پاشناو: سه‌رهه‌د ئوزه‌ر
ناوی دایك: ئاڤنیه
ناوی باوك: ئیبراهیم
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\بلبلێ - ٥ی ئاداری ٢٠١٨
***
ناسناو: فه‌داكار بۆتان
ناسناو: عه‌گید ئۆزبه‌ی
ناوی دایك: گولوندان
ناوی باوك: شاكر
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\ڕاجۆ\گوندی ئهدهما - ٢٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨
***
ناسناو: ڕۆژهات حه‌له‌ب
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د داود
ناوی دایك: فیكره‌ت
ناوی باوك: سه‌ڵاح
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\ڕاجۆ\گوندی قاسم - ٥ی ئاداری ٢٠١٨
***
ناسناو: تهكۆشین ئازاد
ناو و پاشناو: نوورشان محه‌مه‌د
ناوی دایك: ئاواش
ناوی باوك: نووری
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\شه‌را\گوندی خرابێ شه‌را - ٤ی ئاداری ٢٠١٨
***
ناسناو: تۆلهلدان ئاگری
ناو و پاشناو: دۆگوكان كایا
ناوی دایك: گولجان
ناوی باوك: محه‌مه‌د
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\جندرێس\٢٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨
***
ناسناو: تۆڵهلدان شنۆ
ناو و پاشناو: ڕه‌سوول مامه‌لی
ناوی دایك: زارا
ناوی باوك: محه‌مه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: شنۆ - ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\ڕاجۆ - ٧ی ئاداری ٢٠١٨
***
ناسناو: وه‌ڵات جان
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د قاسم
ناوی دایك: ئه‌لیف
ناوی باوك: ئه‌حمه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: حه‌له‌ب
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: عه‌فرین\شه‌را\گوندی چه‌ما - ٣ی ئاداری ٢٠١٨
s.m