یەپەگە: لە عەفرین ٤ سەرباز و ٥ چەتەی سوپای تورکیا کوژران
شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە عەفرین بە ئەنجامدانی زنجیرە چالاکیی تەبگیان بە سوپای تورکیا وچەتەکانی هەڵچنیوە. لە داوایین چالاکییدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا و٥ چەتە کوژران.
شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە عەفرین بە ئەنجامدانی زنجیرە چالاکیی تەبگیان بە سوپای تورکیا وچەتەکانی هەڵچنیوە. لە داوایین چالاکییدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا و٥ چەتە کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردوە کە لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمین-ی بەرخۆدانی عەفریندا، لە کۆتایی مانگی حوزەیران و دەسپێکی مانگی تەمووز لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چالاکی ئەنجامدراوە.
' لەسەر ڕێگەی عەفرین ماباتا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا'
بە پێی بەیاننامەکە لە ڕۆژی ٣٠ی حوزەیران/٩ی پووشپەڕ لەسەر ڕێگەی عەفرین بۆ ماباتا شەڕڤانانی یەپەگە چەتەکانی فەیلەق-ی شام-یان خستە ناو بۆسەوە، لە چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا و هەروەها ژمارێکی زۆر لەچەتەکان-ی فەیلەق-ی شام بریندار بوون.
' لەشێراوا ٤ چەتە کوژتران'
هەروەها ئاشکرا کرا شەڕڤانانی یەپەگە لە ڕۆژی ١ی تەمووز/١٠ی پووشپەردا لە ناوچەکانی نێوان گوندی مەریەمێن و مالکییە-ی سەر بەناوچەی شێراوای عەفرین، بارەگایەکی چەتەکانی فەیلەق-ی شام-یان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون.
' لەناوەندی شاری عەفرین ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە ڕۆژی ٢ی تەمووز/١١ی پووشپەڕ لە گەڕەکی مەحمودییە-ی عەفرین لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا ٣ سەرباز کوژران و٢ سەربازی دیکەی سوپای تورکیا بریندار بوون.
' چەتەیەک بە چەکی قەناس کوژرا'
لە دڕێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە ڕۆژی ٢ی تەمووز/١١ی پووشپەردا لە سەر ڕێگەی عەفرین- ڕاجۆ چەتەیەکی فرقەی حەمزە بە چەکی قەناس کوژرا.
ناوەندی ڕاگەیاندی یەپەگە ئەوەی خستە ڕوو لە ڕۆژی ٣ی تەمووز/١٢ی پووشپەر دوای چاودێری کردنی هێزەکانی داگیرکەر، بارەگایەکی ئەحرار شەرقیە-یان کرد ئامانج، ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو جالاکییە نەزانراوە.
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە کوژراون بوو ٢٥٠٢ کەس'
بە پێی بەیاننامەکەی یەپەگە لەدەسپیکی هێرشی داگیرکەرانەوە بۆسەرعەفرین تائیستا ٢٥٠٢ سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.
ک-ش