یەپەگە: لە عەفرین ٦ چەتەی تورکیاى داگیرکەر کوژران
شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە لە ناوچەکانى شەرا و بلبلێ و ناوەندى عەفرین چالاکییەکان لە دژى چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا ئەنجامدا و بەهۆى ئەو چالاکییانەوە ٦ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران.
شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە لە ناوچەکانى شەرا و بلبلێ و ناوەندى عەفرین چالاکییەکان لە دژى چەتەکانى دەوڵەتى تورکیا ئەنجامدا و بەهۆى ئەو چالاکییانەوە ٦ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران.
ناوەندى راگەیاندنى یەپەگە لەبارەى چالاکیی هێزەکانیان لە دژى سەربازان و چەتەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر لە عەفرین راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ناوچەى شەرا ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش برینداربوون
لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە، گروپێک چەتە بە ناوى "دادگاى شەریعە"ى دەوڵەتى تورکیا لە رۆژی ١٨ى حوزەیراندا لە خەرابی ناوچەى شەرا لەلایەن شەڕڤانەوە کراونەتە ئامانج و بەو هۆیەوە ئۆتۆمبێلەکەیان تێکشکێنراوە و ٢ چەتە کوژراون و ٣ چەتى تریش برینداربوون.
لە بۆسەیەکى شەڕڤاناندا لە ناوچەى بلبلێ ٢ چەتە کوژران
یەپەگە راشیگەیاندووە، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە لە رۆژى ١٩ى حوزەیراندا لە ناوچەى بلبلێ بۆسەیەکان بۆ چەتەکانى فەیلەقی شام داناوە و بەو هۆیەوە ٢ چەتە بە ناوەکانى حسێن عەبود خەڵکى گوندى جرجناز لە ئیدلب و عومەر کالۆ خەڵکى ناوچەى سەفیرەى ئیدلب کوژراون.
٢ چەتە لە ناوەندى عەفریندا کوژران
لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا ئەوەش هاتووە، رۆژی ٢٠ى حوزەیران لە نزیک گۆڕستانی گەڕەکى زەیدییە لە ناوەندى عەفرین، بۆمبێک، کە لە ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانى گروپى حەمزەدا چێندرابوو، تەقێنراوەتەوە و بەو هۆیەوە چەتەیەک بە ناوى ئەحمەد عومەر عەوەز، خەڵکى رەقا و چەتەیەکى تر بە ناوى عەبدولفەتاح شۆبەک خەڵکى ئیدلب، کوژراون.
٢ هەزار و ٤٨٥ چەتە و سەربازى تورکیا کوژران
ناوەندى راگەیاندنى یەپەگە باسى ئەوەشیکردووە، بە کوژرانى ئەو ٦ چەتەیە، ژمارەى ئەو سەرباز و چەتانەى تورکیا، کە لە سەرەتاى بەرخۆدانى سەردەمەوە تاوەکو ئێستا کوژراون، گەیشتە ٢ هەزار و ٤٨٥ چەتە و سەرباز.
ر.م