١٧٣ بنەماڵەی عێراقی کەمپی هۆڵیان بەجێهێشت
بە هۆی هاوکارییەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی عێراق، ١٧٣ خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵیان بەجێهێشت.
بە هۆی هاوکارییەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و حکومەتی عێراق، ١٧٣ خێزانی عێراقی کەمپی هۆڵیان بەجێهێشت.
لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان بەڕێوبەری کامپی هۆڵ لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و لیژنەی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، بەشێکی زۆر پەنابەرانی عێراقی کەمپی هۆڵیان بەجێهێشتووە.
١٧٣ بنەماڵەی عێراقی لەگەل ٦٥٩ کەسی خاوەن جنسییەی عێراقی کە پێکدەهاتن لە ژن، مندال و پیاو بە هەماهەنگی لەگەل هێزە ئەمنییەکان کەمپەکەیان بەجێهێشت.
ئەم گرەپەی کە کەمپی هۆڵیان بە جێهێشت، لە کەمپێکی نزیک شاری موسڵ جێگیر دەبن.