٢ شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە رایگەیاند کە شەڕڤان ئارین باهۆز بەهۆی شێرپەنجە و مام موسا دەرسیم بەهۆی جەڵتەی دڵ شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە رایگەیاند، شەڕڤانیان ئارین باهۆز بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە و مام موسا دەرسیم لەسەر ئەرکەکەی بە جەڵتەی دڵ شەهید بوون.

راگەیەنراوی یەپەگە بەم شێوەیەیە:

"هاوڕێمان مام موسا لە قامشلۆ کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی ڤوو، رۆژی ١٩ی کانونی دووەم لە ئەنجامی جەڵتەی دڵدا شەهید بووە.

هاوڕێمان ئارین باهۆزیش کە ماوەیەک بوو بەهۆی پەنجەشێرەوە لەژێر چاودێری پزیشکاندا بوو، رۆژی ٣١ی کانونی دووەم شەهید بوو.

پیرێکی دەرسیم و هاوڕێمان مام موسا، کەلتوری وڵاتپارێزی لە سەید ڕەزا وەرگرت و تاوەکو ئەمڕۆی هێنا و بووە بازنەیەک لەو ڕێوڕەسمە. بە هەستیاریەکی گەورە بۆ بەهاکانی گەلی کوردستان بە کەلتوری وڵاتپارێزی و شۆرشگێری هەموو کاتێک لەدژی هەرجۆرە داگیرکەریەک تێکۆشانی کرد. هەروەک چۆن کە رێوڕەسمی دەرسیم لەدژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک ڕاپەڕی، مام پوسا لەو رێوڕەسمەی دەرسیم دانەبڕا و لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و قڕکەر و خوێنمژ، لەگەڵ منداڵەکانی خەباتی کرد و بووە ڕێبواری ئازادی. دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لەدژی کوردان سیاسەتی قڕکردنیان بەڕێوەبرد و دەیانەوێت کورد قڕ بکەن، مام موسا وەک ڕۆڵەیەکی دەرسیم، هەموو کاتێک هەڵوێست و کەسایەتی خۆی، ناسنامەی خۆی، بڕوای خۆی، ڕێوڕەسمی خۆی و جەوهەری خۆی پاراست و بە هەڵوێستێکی شۆرشگێری جووڵایەوە و لەدژی کردەوەکانی داگیرکەران بە رۆحی سەفەربەری بەشداری لە تێکۆشان کرد. مام موسا وەک سەید ڕەزا لە بەرانبەر دوژمن چۆکی دانەدا و لە گۆڕەپانی ڕۆژئاوادا بە هەڵوێستی شۆرشگێری و بە ڕەنجی خۆی وابەستەبوونی بە وڵات و گەل پیشاندا و بۆ هاوڕێ و گەلەکەی بووە ئیلهام و نمونەیەکی شۆڕشگێر. بووە مام موسای پیر بۆ گەلەکەکەی لە رۆژئاوا. ئێمە بە شەهیدبوونی غەمبارین، بەڵام هەڵوێستی شۆرشگێری و بەشداریکردنی بووەتە نمونە بۆ ئێمە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە خاوەنداری لە تێکۆشانەکەی دەکەین.

هاوڕێمان ئارین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزی شۆرشگێری کوردستان کە باجێکی زۆریان داوە لەدایک بوو. لەو کاتەوە کە داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ وەک کوردێکی بەشەرەف بەرپرسیاری وڵاتپارێز و شۆرشگێری خۆی ئەنجامدا و بەشداری لە بەرخۆدانی کۆبانێدا کرد. دواتر بەشداری لە هەنگاوی رزگاکردنی منبج و رەقادا کرد. هەڤاڵمان ئارین بووە خاوەن تایمەتمەدنیەکانی بە جۆش و دینامیک، لە تەمەنی گەنجێتیدا تووشی شێرپەنجە بوو. لەم دوو ساڵەی دواییدا لەدژی نەخۆشیەکەی تێکۆشانێکی زۆر کرد. جۆش و مۆڵالی لە ژیاندا لایەنی بەرخۆدێکی ئەوەی پیشاندەدا. بەڵام رۆژ بە رۆژ نەخۆشیەکەی سەختر دەبوو و دواتر لە ٣١ی کانونی دووەمدا تێکەڵ بە کاروانی نەمران بوو.

سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی هەردوو بنەماڵەی شەهیدانمان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە هیوا و خەیاڵی شەهیدان و گەلەکەمان جێبەجێ دەکەین.

ناسنامەی شەهیدەکانمان:

ناسناو: ئاپێ موسا دەرسیم

ناو و پاشناو: مستەفا گولەر

ناوی دایک: تورکان

ناوی باوک: بەکۆ

شوێنی لەدایکبوون: دەرسیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: قامشلۆ / ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

 

****

ناسناو: ئارین باهۆز

ناو و پاشناو: نەسیمە تەتیک

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: عوسمان

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: قامشلۆ / ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢

ف.ق