٢٣ كه‌س ده‌ستگیركران
له پێنجه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌تی ئه‌منی و مرۆیی‌دا ٢٣ كه‌س ده‌ستگیركران. هه‌روه‌ها ٢٣ خێمه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك شوێنی په‌روه‌رده و دادگا به‌كارده‌هێنران لابران.
له پێنجه‌م رۆژی هه‌ڵمه‌تی ئه‌منی و مرۆیی‌دا ٢٣ كه‌س ده‌ستگیركران. هه‌روه‌ها ٢٣ خێمه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك شوێنی په‌روه‌رده و دادگا به‌كارده‌هێنران لابران.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له باره‌ی هه‌ڵمه‌تی ئه‌منی و مرۆیی له كه‌مپی هۆل راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌م زانیارییانه هاتوون:
"هێزه‌كانمان له پێنجه‌م رۆژی قۆناغی دووه‌می هه‌ڵمه‌تی ئه‌منی و مرۆیی دا ٢٣ كه‌سیان به گومانی ه‌وه‌ی سه‌ر به داعشن ده‌ستگیركرد و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
هه‌روه‌ها ٢٣ خێمه كه چه‌ته‌كانی داعش وه‌ك شوێنی په‌روه‌رده و دادگا به‌كاریان ده‌هێنان، لابران.
ئه‌و تونێلانه‌ی كه ئه‌ندامانی شانه تیرۆریستییه‌كانی داعش‌یش بۆ خۆحه‌شاردان به‌كاریان ده‌هێنان دۆزرانه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا كۆمپیوته‌رێك، ٨ ته‌له‌فونی ده‌ستی و تابلێتێك كه به شێوه‌ی جیاجیا له ناو خێمه‌كاندا شاردرابوونه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا".
هـ . ب