بە دیمەن

بە بۆنەی ٤ی نیسان لە کانتۆنی فورات بەسەدان نەمام چێندران

بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە زۆربەی ناوچەکانی کانتۆنی فورات بەسەدان نەمام چێندران.

بە بۆنەی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لە گوندی سفتەکێ ڕۆژئاوای کۆبانێ، گوندی شێخ چۆپانی باشووری کۆبانێ و لە ناوچەی چەلەبیە، بەسەدان نەمام چێندران.

کۆمیتەی ژینگە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی فورات بە بۆنەی ٤ی نیسان لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ لەگوندی سفتەکێ ڕۆژئاوای کۆبانێ نەمامیان چاند.

ئەندامانی کۆمیتەی ژینگە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کۆنگرە ستاریش بەشدارییان لە یادەکەدا کرد و چەندین جۆری نەمامی میوە و سنەوبەریان چاند.

دوای چاندنی نەمامەکان، لەلایەن هێڤین عەلی ئەندامی کۆنگرە ستاری شاری کۆبانێ بەیاننامەیەک خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "٤ی نیسان لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو مرۆڤایەتی و گەریلاکانی سەر چیا و شەڕڤانانی بەرەکانی پێشەوەی شەڕ پیرۆز دەکەین.

بەبۆنەی٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، لێرە نەمام دەچێنین. ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام خاوەنداری لە سروشت کردووە. بۆیە پێویستە نەمام بچێنین و خاوەنداری لە سروشت بکەین. ئەگەرچی دوژمن هەمیشە بە هێرشەکانی سروشت دەکاتە ئامانج. بەڵام پێویستە ئێمە بە هەوڵ و تێکۆشانەکانمان سروشت لە هێرش و لەناوچوون بپارێزین.

ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ واتا ڕۆژی لەدایکبوونی هەموو مرۆڤایەتی. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژی لەدایکبوونی مافەکانی ژنانە."

لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی ٤ی نیساندا لە گوندی شێخ چۆپانی باشووری کۆبانی، لە کێوی شەهید خەیری و لەناوچەی چەلەبی کۆبانێ نەمام چێندرا.