'بە بەرخۆدان وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەدینەوە'
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکییان شەرمەزارکرد و ئاماژەیان بەوەدا بە بەرخۆدان وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بدەینەوە.
بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکییان شەرمەزارکرد و ئاماژەیان بەوەدا بە بەرخۆدان وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بدەینەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٣١ گوڵاندا بە فرۆکەی بێفرۆکەوان بۆردوومانی شارەکانی تل حەمز، تل کۆچە و ئاموودی لە کانتۆنی جزیرە کرد. لە دەرنجامی ئەو هێرشانەدا ٤ شەڕڤانی قەسەدە شەهید بوون و ١١ هاوڵاتیش بریداربوون.
بۆیە ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک تا بێت بەرفراوانتر دەبن. ئەندامانی ڕێکخراوە بنەماڵەی شەهیدانی شاری قامیشلۆ لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر ئەو هێرشانە دەربڕی.
ئایدە خەلیل ئەندامی ڕێخراوی بنەماڵەی شەهیدان باسی لەوەکرد ئامانجی دەوڵەتی تورک هێنانە ئارای نائارامی و تێکدانی هەڵبژاردنەکانە لە ناوچەکەو وتی: "هەرچی شتێک ڕووبدات ئێمە هەڵوێستمان ناگۆڕین و هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدەین و لەدژی دووژمن دەوەستینەوە. بۆیە ئێمە لە هەموو تەمەناکەنەوە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەستینەوە و ئەم هێرشانە قبوڵ ناکەین."
هەروەها عەلی سەعدون ئەندامی ڕێکخراوەی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزارکرد و وتی: "ساڵانێکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەندین ساڵە هێرش دەکات، لە ئێستاشدا بۆ ئاستەنگکردنی هەڵبژاردەنەکان هێرشەکانی زیاترکردووە. هەروەها دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئیرادەی گەل بشکێنێت. بەڵام پێویستە باش ئەوە بزانێت کە دوا ساتی ژیانمان بەرخۆدان دەکەین. هەموو پێکهاتەکانی ئەم هەرێمە وێڕای جیاوازییەکانیان بەجۆش و خرۆشەوە بەشداری هەڵبژارنەکان دەکەن."
ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژنی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە هێڤی ئەل سەعید هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزارکرد و وتی: "پێویستە بە بەرفراوانکردنی بەرخۆدانمان لە دژی هێرشەکان بوەستینەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "لە سایەیی فکر و فەلسەفەی ڕێبە ئاپۆ و شەهیدانەوە کە گیانی خۆیان لەم دۆزەدا بەختکردووە، لەسەر پێی خۆمانین. بۆیە وەک هەموو گەلانی دیکە ئێمەیش خاوەنی مافی چاند و زمانی خۆمانین."
لە کۆتایی قسەکانیدا هێڤی ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ کاتێک ناتوانێ ئێمە لەناوبەرێ و وتی: "وەک بنەماڵەی شەهیدان خاوەنی هێزین، خاوەنی شەهیدین. وەک بنەماڵەی شەهیدان هەموو ساتێک لەسەرپێین و بەرخۆدان دەکەین."