بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە هەرێمی فورات ١٥ چادر کرانەوە

خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە هەرێمی فورات ١٥ چادری کردەوە.

بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ کە لە ناوچەی بازارجخی مەرەش روویدا، کاریگەریەکی گەورەی لەسەر باکوری کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دروست کرد و زیان بە زۆر کەس گەیشت.

بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەک، خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات چادری هاوکاری کردەوە.

لە کۆبانێ، ناوچە و گوندەکانی ١٥ چادری گەرە کرانەوە. ئەو هاوکاریەی کە لە چادرەکان کۆدەکرێتەوە، بۆ زیانلێکەوتووانی حەلەب و باکوری کوردستان رەوانە دەکرێت.

ف.ق