بە هۆیی هێرشەکانەوە فڕن بە باشی ناتوانێ کارەکانی بکات

هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بوەتە هۆکاری کێشەیی کەمبوونەوەی سوتەمەنی و بڕینی کارەبا، ئەمەش وایکردوە فڕن و ئاشەکان نەتوانن بە باشی کارەکانیان بکەن.

بەهۆی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کێشەیی ئاو و کارەبایی دروستبووە، ئەمەش وایکردوە خەڵکی هەرێمەکە بە زەحمەتییەکی زۆرەوە نان بەدەست بهێنن.

یەکێک لە خزمەتگوزاریەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر بۆ گەل، دابینکردنی فڕنە. فڕنی گەورەی شاری قامیشلۆ. ڕۆژانە ٢٧ تۆن ئارد بەکاردەهێنێت، نانی نزیکەی ٣١ هەزار کەس دابین دەکات، لە ڕۆژێکدا نزیکەی ٢٧٩ هەزار نان بەرهەم دێنێت. بەهۆیی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کە بوەتە هۆکاری بڕینی کارەباو و کێشەیی کەمبوونەوەی سوتەمەنی، ئەم فڕنە ناتوانێ بە بابشی کارەکانی بکات و کێشەیی کەمبوونەوەی نان دروستبووە.

دەزانین ئەم هێرشانە بەردەوام دەبێت

سەرپەرشتیاری فڕنی قامیشلۆ عەبدول مەلیک شەلۆ و بەرپرسیاری شفتی کارکردنی فڕن محەمەد ئەمین خەڵەف لەم ڕوەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد. شەلۆ وتی: "ئەم هێرشانە تازە نین و بەردەوام هێرش هەبووە، خەڵکی هەرێمەکە لەژێر هێرشەکاندا ژیانی خۆیان کردوە. دەزانین هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوام دەبێت، بۆیە بۆ ئەوەی فڕنەکە بە باشی کاربکات ١٣٨ کرێکار کاردەکەن. ئەم هێرشانە دۆخێکی گرانی دروستکردوە. هەر مرۆڤێکی ئێمە، هەر وڵاتپارێزێک دەبێت تێبکۆشێت و ئاگاداری نان و کارەکانیانیش ببن".

پێوستە نان دروستکەین

محمەد ئەمین خەڵەف باسی لەوەکرد، لەبەر ئەو هێرشانەیی کراونتە سەر ژێرخانەکان، لە ئێستادا کارەبا لە ڕێگەیی مۆلیدەوە بەدەست دێت و وتی: "لەبەر زۆری کارکردن مۆلیدەکان زۆر کات لەکار دەکەون، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی لە چاوەڕوانی چاککردنەوەیدا بوەستین، بەڵام لەکارکردنمان ناوەستین، بۆ دابینکردنی نان بۆ گەل. بە هۆیی تێکچونی کارەباوە بەدەستهێنانی ئاردیش قورس بووە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت بەم هێرشانە کاری دامەزراوەکان ڕاوەستێنێت، بەڵام سەڕەڕایی هەموو شتێک لە کارەکانی خۆمان بەردەوام دەبین".