بە هەزاران کەس لە خەڵکی عەفرین لە دژی داگیرکەری رژانە ناو شەقامەکان
لە گوندی بابنیسی سەر ناوچەی شەهبا بە هەزاران کەس لە خەڵکی عەفرین بە دروشمی 'ئیدی بەسە داگیرکەری و خیانەت، کاتی یەکگرتنە' رێپێوانێکی بەرفراوانیان سازکرد.
لە گوندی بابنیسی سەر ناوچەی شەهبا بە هەزاران کەس لە خەڵکی عەفرین بە دروشمی 'ئیدی بەسە داگیرکەری و خیانەت، کاتی یەکگرتنە' رێپێوانێکی بەرفراوانیان سازکرد.
گەلی عەفرینی دانیشتووی ناوچەی شەهبا لەگەڵ هەموو رێگری و سەختیەکانی ئاوارەیی، دیسان وازیان لە خۆڕاگری نەهێناوە و لە سەر هەموو ئاستێکی ژیان لە تێکۆشاندان.
ئەمڕۆ بە هەزاران کەس لە خەڵکی عەفرینی داگیرکراو لە گۆڕەپان و شەقامەکان بوون و هاواریان بۆ خۆڕاگری و یەکگرتن بەرز کردەوە. بە هەزاران هاوڵاتی ئاوارەبووی شاری عەفرینی داگیرکراو، لە بەردەم یاریگای گوندی بابنسی ناوچەی شەهبا بە دروشمی 'ئیدی بەسە داگیرکەری و خیانەت، کاتی یەکگرتنە' رێپێوانێکیان ساز کرد و کردەوە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورکیان لە عەفرین، رسوا و شەرمەزار کرد.
لە رێپێوانەکەدا هەروەها وێنەی شەهیدان و چڵە زەیتونی عەفرین بەرز کرایەوە.
رێپێوانەکە تا بەردەم خوێندنگەی بابنس بەردەوام بوو و دوای خولەکێک وەستان بە بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدانی ئازادی، لەسەر ناوی رێکخراوەکان، چەند پەیامێک پێشکەش کران.
محمد عبدۆ لەسەر ناوی ئەنجومەنی ناوچەی شەهبا قسەی کرد و سەرەتا یادی شەهیدانی خۆڕاگریی سەردەم کرایەوە و راگەیێنرا کە عەفرین واتای وڵاتپارێزی و شۆڕشگێری دەبەخشێت.
لە پەیامەکاندا هاوکات بانگەوازی ئاڕاستەی هەموو رۆشنبیرانی کورد و پارت و رێکخراوە کوردیەکان کرا کە هەموو هەوڵێکیان بخەنە گەڕ بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی شەڕی نەگریسی نێومالی کورد.
ز.ش