بە مەراسیمێک ٥ شەهیدی قەسەدە بەخاکسپێردران
بە بەشداری هەزاران کەس، تەرمی ٥ شەڕڤانی قەسەدە کە لە دێرەزور شەهیدببوون، لە حەسەکە بەخاکسپێردران.
بە بەشداری هەزاران کەس، تەرمی ٥ شەڕڤانی قەسەدە کە لە دێرەزور شەهیدببوون، لە حەسەکە بەخاکسپێردران.
لە مەراسیمەکەدا هەزاران کەس لە گەلی حەسەکە، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپراردنی ٥ شەهیدەکەی قەسەدە بوون.
هەر لە مەراسیمەکەدا بەناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە فاتیمە عەلی قسەیکرد و وتی: "لە سایەیی فیداکاری شەهیدانەوە، هەرێمەکە خاوەنی چەندین دەستکەوتە. شەهیدان لە پێناو پاراستنی ئارامی هەرێمەکە گیانی خۆیان بەختکرد".
یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سوپای کانتۆنی جزیرە سەرحەد تربەسپی، بەناوی (قەسەدە)وە قسەیکرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و بەڵێنی دوپاتکردەوە لەسەر ڕیگەیی شەهیدانی ئازادی کوردستان بەردەوام بن.
هەر لەبەردەوامی قسەکانیدا سەرحەد، ئاماژەی بەوەدا؛ شەهیدان حەقیقەتی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتی گەلیان دوپاتکردەوە. بە خەبات و تێکۆشانیان، هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیان لەناوبرد کە خواستی بڵاوکردنەوەی فیتنە و دوبەرەکی بوو، لە نێوان گەلانی هەرێمەکە.
سەرحەد بەڵێنی بە بنەماڵەی شەهیدان دا تۆڵەی شەهیدان بکەنەوە و هەرێمەکە بپارێزن.
دواتر ناسنامەی شەهیدان لە لایەن گولجین ئەحم خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
دواتر تەرمی شەهیدەکان لەگەڵ هەڵهەڵەیی دایکاندا بەخاکسپێردران.