بۆ شەهید وەلی ئەلعیجال مەراسیمێک ئەنجامدرا

تەرمی وەلید ئەلعیجال ئەندامی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن لە گوندی دورگێی ترسبەسپی بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.

دانیشتووانی ناوچەی تربەسپی، چلئاخا و گرکێ لەگێ تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن وەلید ئەحمەد ئەلعجالیان لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر لە گوندی دوگەری ناوچەی ترسبەسپی کانتۆنی قامشلۆ بەخاکسپارد.

لە مەراسیمەکەدا هاجەر حەسەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی ناوچەی چلئاغا قسەی کرد و بەڵێنی بەردەوامیدانی بە ڕێگەی شەهیداندا تاوەکو کۆمەڵگایەکی دیموکرات و ئازاد دروست ببێت.

هەروەها هاجەر باسی ئەوەشی کرد کە دانیشتوانی هەرێمەکە بە یەکگرتن چەتەکانی داعشیان تێکشکاند و وتی، " فیداکاری دانیشوان لەبەرانبەر هێرشی تیرۆریستی بە هاوکاری دەوڵەتی تورک بووە قەڵغانێک.

محەمەد زێدان فەرماندە لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) قسەی کرد و بەڵێنی فراوانکردنی تێکۆشانی تاوەکو سەرکەوتندا. زێدان راشیگەیاند کە فیداکاری دانیشوان وڵامێکی خورت بوو لەدژی پیلانەکان.

دوای قسەکردن، ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا جەماوەر تەرمی شەهیدیان بە خاکسپارد.

ف.ق