بە ھۆی هێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆسەر تل تەمر ٥ سەربازی دیمەشق کوژران

لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشق لە ناوچەی تل تەمر، لانیکەم ٥ سەربازی دیمەشق کوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر چەندین گوندی ناوچەی تل تەمر و لەبەرامبەردا شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی تل تەمر دەستبەجێ وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لە زۆر شوێن شەڕ ھاتە ئاڕاوە.

ھاوکات لەگەڵ ئەو ھێرشانە دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی حکومەتی دیمەشق.

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، کە پشتی بە سەرچاوە خۆجێیەکان بەستووە، لانیکەم ٥ سەربازی حکومەتی دیمەشق لەو ھێرشانەدا کوژراون. باس لەوەش کراوە کە هێزەکانی ڕوسیا بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارەکان چوونەتە ئەو ناوچەیە کە شەڕ تێیدا لە ئارادایە.

ژ.ن