داگیرکەران منداڵێکییان شەهید کرد

کچە منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان، بە ناوی ڕۆسێل محمەد خەڵەف دوای ئەوەی لە هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا بۆسەر گوندی هەلیسا بە سەختی بریندار دەبێت، بەهۆیی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ شەهید بوو.

هێرشی داگیرکاری

لە ٢٤ی تشرینی دووەمدا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە سەختی بۆردوومانی گوندی هەلیسایی سەر بە شارۆچکەی فافینی شەهبایان کرد و زیانێکی زۆری مادیی و گیانی بەر گوندەکە کەوت.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا منداڵان شەهید و بردیندار بوون

لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دەستبەجێ هاوڵاتییەک بەناوی محمەد عارف حەجی تەمەن ٤٠ ساڵ شەهید بوو کە کۆچبەرێکی عەفرینییە. هەروەها حسێن محمەد حەسەن تەمەن ٩ ساڵ، محمەد حەجی محمەد تەمەن ١٤ ساڵ و ڕۆسێل محمەد خەڵەف ١٣ ساڵ بە سەختی بریندار بوون.

دوای چەند رۆژ لە هێرشەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ئەمڕۆ ڕۆسێل محمەد خەڵەفی ١٣ ساڵ شەهید بوو.