بۆ یادی شەهیدانی ئەیلول و تشرینی یەکەم مۆم داگیرسێنرا

شەهیدانی مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم لە کۆبانی و گۆڕستانی ‌شەهید دیجلە بە داگیرساندنی مۆم یاد کرانەوە.

ماڵباتی شەهیدان بۆ بیرهێنانەوەی شەهیدانی مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم لە گۆڕستانی شەهید دجلە کۆ بوونەوە و مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند.

یادکرنەوەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر هاوسەرۆکی مەجلیسی ماڵباتی شەهیدان، محەمەد بۆزی وتەیەکی پێشکەشکرد، لە وتەکەیدا وێڕای بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگای شەهیدان، جەختیشی کردەوە لە هەر کات زیاتر خاوەنداری لە میراتی شەهیدان دەکەن و تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

لە کۆتاییشدا، بۆ یادکرنەوەی هەموو شەهیدان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە مۆمیان داگیرساند.