بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لە حەسەکێ چالاکی مانگرتن لە خواردن بەرێوەچوو

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و تێکشکاندنی گۆشەگیریەکان دەستیان کردووە بە چالاکی مانگرتن لە خواردن، بە مەبەستی پشتیوانی کردن لەو چالاکییە لە حەسەکێ چالاکی مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد.

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی شاری حەسەکێ، ئەندامانی پارتی یکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە)، تەڤگەری کۆمەڵگای دیمۆکراتیک (تەڤ-دەم) و کۆنگرەی ئیسڵامی دیمۆکراتیکی شاری حەسەکی بەشدارییان لە چالکی مانگرتنەکەدا کرد.

چالاکی مانگرتنەکە بە پێشەنگایەتی گەلی جزیرێ بەڕێوەدەچێت. پێش ئەوەش لە دێریک، گرکێلەگ، تربەسپی، تلحەمیس، قامیشلۆ و ئامودێ بە هەمان ئامانج چالاکی مانگرتن لە خوارد بەڕێوەچوو.

بەرپرسانی چالاکییەکە ڕایانگەیاند کە چالاکییەکە ماوەی ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، چادری چالاکییەکە لە نزیک فوڵکەی جودی هەلدراوە.