بۆ ئۆجالان نامە بۆ سی پی تی نێردرا

یەکێتیی پارێزەرانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوەیەکیان لەسەر گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا و سەرەڕای چەند بڕیارێک نامەیەکیان ئاراستەی سی پی تی کرد.

کۆبوونەوەکە لە هۆڵی مێری لاند لە گەڕەکی سیاحیی شاری قامیشلۆ بەڕێوەچوو. ئەندامانی یەکێتیی پارێزەرانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئەندامانی کۆمیتەی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.

هاوسەرۆکی یەکێتیی پارێزەزانی باکوور و رۆژهەڵاتی مەشلەب ترکان بەخێرهاتنی بەشداربوانی کرد و دوای ئەوە ڕاپۆرتی یەکێتیەکەیانی خوێندنەوە، کە لە ٩ی تەمووزی ٢٠٢١ بۆ ٦ی ئاب خوێندەوە.

ئەندامانی یەکێتیەکە لە کۆبوونەوەکەیاندا تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە زیندانی ئیمرالی ئەو گۆشەگیرییە دەسەپێنرێت. هەروەها ڕاگەیاندرا، ئەم گۆشەگیرییە دژ یاسای نێونەتەوەیی، مرۆیی و ئەخلاقییەکانە. بەشداربووان ڕاشیانگەیاند، بە ڕفاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مرۆڤایەتی و دیموکراسی دیکراون، چونکە دادپەروەری نییە و ناکرێت و نابێت دامەزرێنەری دیموکراسی بە پێی سروشتی ڕاستەقینەی خۆی دەستگیر بکرێت.

پاشان ٦٠ پارێزەر نامەکەیان واژۆکرد، کە لەلایەن دەستەی پاراستنی ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و دەستپێشخەریی سوریا بۆ پاراستنی ئازادیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بۆ سی پی تی نێردرا.

کۆبوونەوەکە بە ئەنجامنامەیەکی پێکهاتبوو لە ١٦ خاڵ کۆتایی هات. هەندێک لەگرنگترین خاڵەکانی ئەنجامنامەکە بریتین لە:

"- دامەزراندنی لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی تاوانەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ.

- پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی پارێزەرانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و سەندیکای پارێزەرانی سوریا و ناوچەکە

- بڵاوکردنەوەی کۆپیەک لە ڕەشنووسی یاساکانی ستانداردی پیشەیی لەسەر یەکێتییەکانی هەرێمەکان بۆ ئەوەی لە بۆردەکانیان تاوتوێ بکرێت و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا پەسەند بکرێت.

- لێکۆڵینەوە لە ئەگەری کردنەوەی دۆسیەکان دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دادگاکانی دەوڵەتی سوریا و ئیدارەی بەڕێوەبەریی  خۆبەڕێوەبەر.

- ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی یاسایی بۆ تاوتوێکردنی ڕفاندنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا".

ژ.ت