'با یەکێتیمان بە هێز بکەین و پشتگیری قەسەدە بکەین'

خەڵکی گەرکی لەگی بانگەوازیان لە هەمووان کرد کە لە دژی هێرشی داگیرکاری یەکێتی بەهێزتر بکەن و پشتگیری قەسەدە بکەن.

ڕێپێوان دژی داگیرکاری

لە شاری گەرکی لەگی کانتۆنی جزیرە بە سەدان کەس بۆ پشتگیری هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا لە دژی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ڕژانە گۆڕەپان.

ڕێپێوان لە چوارڕێیانی شەهید خەباتەوە دەستی پێکرد و تەواوی شەقامە سەرەکییەکان گەران. لە ناوەندی بازاڕ ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە. لەوێدا بە ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی جزیرە عەبدولسەلام بیرجەس قسەی کرد و گوتی: "قەسەدە تاکە هێزە لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی وەستایەوە و گەلی سووریای پاراست".

بیرجەس بانگەوازی لە تەواوی پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و سریانی کرد کە یەکێتی خۆیان بەهێزتر بکەن و پشتیگیری لە قەسەدەی پارێزەریان بکەن.

ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بژی قەسەدە" و "هەموومان لەگەڵ قەسەدەین" بە کۆتا هات.