بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە مۆم لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرسێنرا
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە گەلی کانتۆنی فورات مۆمیا لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند و شەهیدان لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە گەلی کانتۆنی فورات مۆمیا لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند و شەهیدان لەسەر گۆڕەکانیان یادکرانەوە.
بە هاتنی جەژنی قوربان سەدان بنەماڵەی شەهیدی کانتۆنی فورات سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کرد. بنەماڵەکان مۆمیان لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرساند و شەهیدانیان بیرهێنایەوە.
جەماوەری گەل لە گۆڕستانی شەهید دیجلە کۆبوونەوە و مۆمیان داگیرساند و جەژنیان پیرۆز کرد.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی فورات محەمەد عەینۆ ڕایگەیاند لەسایەی شەهیدان گەیشتوون بەم ئاستە، دووپاتی کردەوە تا کۆتایی خاوەنداری لە میراتی شەهیدان دەکەن و تا بنیاتنانی ژیانێکی ئازاد لەسەر هێڵەکەیان دەبن. پاشان مۆم لەسەر گۆڕی شەهیدان داگیرسێنرا.