به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (ئێس ئۆ ئێچ ئاڕ) رامی عه‌بدولره‌حمان په‌یوه‌ست به هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه قسه‌ی بۆ به‌شی عه‌ره‌بی ئاژانسی هه‌واڵ فورات (ANF) كرد.
رامی عه‌بدولره‌حمان باسی له‌وه‌كرد، كه له هێرشه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌دا ئامانج رفاندنی سه‌رجه‌م زیندانیانی ناو گرتووخانه‌كه بوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هه‌ندێك شانه‌ی داعش له گرێ سپی و ئه‌و ناوچانه‌ی له لایه‌ن توركیاوه داگیركراون، به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌دا كردووه.
رامی عه‌بدولره‌مان وتی، "ئه‌و گروپه تیرۆریستیانه له هه‌مان كاتدا بۆ نزیكه‌ی چه‌ند مانگێك ئاماده‌كاریان كردبوو و به پلانێكی گه‌وره‌وه ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه". رامی عه‌بدولره‌حمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌رچه‌ته قارداشی خوێنخۆری كۆمه‌ڵگای ئێزدی له باره‌ی ئه‌و هێرشه چه‌په‌ڵه‌وه ئاگادار كرابوه‌وه.
عه‌بدولره‌حمان سه‌رنجی بۆ سه‌ر دڕنده‌یی داعش له گرتووخانه‌كه راكێشا و باسی له‌وه‌كرد، كه كارمه‌ندانی گرتووخانه‌كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه سوتێنراون.
رامی عه‌بدولره‌حمان ئاماژه به به‌رپرسیارێتی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌ییش كرد و رایگه‌یاند، كه ده‌بوایه نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا پشتیوانی له هێزه‌كانی قه‌سه‌ده بكردایه، به‌ڵكوو پێویست بوو هاوپه‌یمانی رۆڵی گه‌وره‌تریشی بگرتایه ئه‌ستۆ و ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ زیندانیانی داعش ساز بكردایه.
رامی عه‌بدولره‌حمان هه‌روه‌ها رۆڵی ده‌وڵه‌تی توركی له هێرشه‌كه‌دا به بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی تورك له دژی هێزه‌كانی قه‌سه‌ده شه‌ڕێكی تایبه‌تی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌برد، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دۆخێكی تایبه‌ت له باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا بخوڵقێنێت، تا داعش سودی لێوه‌ربگرێت.
هـ . ب