بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە ٤ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون

سوپای داگیرکەری تورک بە درۆنی کامیکاز هێرشی کردە سەر گوندی بێنێ لە شاری شێراوای کانتۆنی عەفرین-شەهبا، بەهۆیەوە ٤ کەس برینداربوون.

فڕۆکەیەکی کامیکازی سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گوندی بێنێ لە شاری شێراوای کانتۆنی عەفرین-شەهبا.

لە هێرشەکەدا ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیەک بە ناوی ئەبو زەکور لە گوندی کەفەر نای کرایە کرایە ئامانج، بەهۆیوە ئەبو زەکور بریندار بوو، ئۆتۆمبیلەکەی زیانێکی زۆری پێگەیشت.  

کاتێک دانیشتووان چوونە شوێنی ڕووداوەکە، دیسان سوپای تورک بە فڕۆکەی کامیکاز هەمان شوێنی کردە ئامانج، بەهۆیەوە ٣ هاوڵاتی بریندار بوون.

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیە: حەیدەر موحەمەد (٤٥ ساڵ) لە گوندی بێنێ، یوسف عەریج (٢٧ ساڵ) لە گوندی زیارەت، مستەفا ڕەفعەت شێخۆ (٢٨ ساڵ) لە گوندی مەیدان ئەکبەز.

چوار هاوڵاتییە بریندارەکە برانە نەخۆشخانەی تەل ڕەفعەت و ئەڤرینی شارۆچکەی فافین.