'بەرامبەر گەمارۆ چیتر بێدەنگ مەبن و هەڵوێست وەربگرن'

وتەبێژی دەستەی تەندروستی کۆبانێ عەلائەدین کنۆ ئەتۆ ئاماژەی بە دۆخ مەترسیداری شەهبا کرد بە هۆی گەمارۆکان و داوای لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد دژی گەمارۆکان بوەستنەوە.

حکومەتی سوریا ماوەی شەش ساڵە گەمارۆی خستووەتەسەر دانیشتوانی عەفرین لە شەهبا و هەروەها گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەڵەب. بە هۆی گەمارۆکانەوە رێگە نادرێت پیداویستیە سەرەتاییەکانی وەک خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی بگەیەندرێتە ئەو ناوچانە.

وتەبێژی دەستەی تەندروستی کۆبانێ عەڵائەدین لنۆ ئەتۆ سەبارەت بە گەمارۆکە و دۆخی گەل باسی لەوەکرد، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠١٨ عەفرینیان داگیرکرد، گەلی عەفرین رووی کردە شەهبا، شێخ مەقسود و ئەشرەفیە. سەرجەم دەوڵەتە سەردەستەکان دەستیان لە داگیرکردنی عەفریندا هەیە و چایان بە رووی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکدا نوقاند. دوای داگیرکردنی شارەکەش حکومەتی سوریا گەمارۆی خستە سەر شەهبا، شێخ مەقسود و ئەشرەفیە".

عەلائەدین کنۆ ئەتۆ هۆکاری گەمارۆکانی بۆ بەرخودان و خۆڕاگری گەلی عەفرین گەڕاندەوە و رایگەیاند، چونکە چۆکیان دانەداوە، حکومەتی سوریا و بەتایبەتی لیوای ٤ بەردەوامن لە گەمارۆدانیان و رێگەنادەن پێداویستیە سەرەتاییەکان پێبگات، هەربۆیە داوای لە دەوڵەتانی جیهان کرد چیتر چاو بە سەر ئەو بابەتەدا نەنوقێنن. پرسیاریش کرد، کە ئاخۆ بە گوێرە چ یاسایەکی جیهان گەیشتنی دەرمان بە نەخۆشخانەکان ئاستەنگ کراوە؟ حکومەتی دیمەشق بە بەرچاوی جیهانەوە ئەوە دەکات".

 

روونیشیکردەوە، "گەلەکەمان لە ناو کەمپەکاندا بەم سەرمایە بێ دەرمان، بێ سوتەمەنین. بەهۆی نەبوونی دەرمان و سوتەمەنی و ئامێرە پزیشکیەکان لە سەدا ٨٠ ی نەخۆشخانەی شەهبا لەکارکەوتووە. بەهۆی گەمارۆکانی حکومەتی دیمەشق منداڵان گیان لەدەست دەدەن، حکومەتی دیمەشق بکوژی منداڵانە. ئایا ئەو کردەوە نامرۆڤانە لە چ یاسایەکدا رێگەی پێدراوە؟".

کنۆ ئەتۆ لە کۆتاییدا داوای لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بەرامبەر بە گەمارۆدانی خەڵکی عەفرین و شەهبا و دانیشتوانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود هەڵوێست بگرنەبەر. وتیشی، "ئێمە وەک گەلی کانتۆنی فورات هەست بە ئازارەکانی گەلەکەمان لە کانتۆنی شەهبا دەکەین. گەلەکەمان لەوێ خۆڕاگرترین گەلە. جگە لە سەرکەوتن هیچ رێگەیەکی دیکە لەبەردەممان نییە. بەرخودان ژیانە".

هـ . ب