بۆردوومانی دەوڵەتی تورک لە منبج: ئاگری لە گۆڕەپانە کشتوکاڵیەکان خستۆتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی دوو گوندی سەر بە کانتۆنی منجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و بەوهۆیەوە ئاگر لە زەوویە کشتوکاڵیەکاندا کەوتووەتەوە.

هێرشی داگیرکاری

ناوەندی ڕاگەیاندی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرایکرد سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆردوومانی گوندەکانی مەنبجیان کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دیاریکراوە گوندەکانی دادات لە باکووری شاری منبج بە هاوەن بۆردوومان کراوە، بە هەمانشێوەیەش گوندی مەحسەنلی لە باکووری ڕۆژئاوای منبج بۆردوومانکراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە دەرنجامی بۆردوومانەکاندا ئاگر لە زەوویە کشتوکاڵیەکان کەوتووەتەو