'بەرخۆدانمان لە پێناو گەڕانەوەیە بۆ عەفرین'

ڕانیا محمەد ئاشکرایکرد هەموو سەختییەکان تێپەڕ دەکەن و هەموو تێکۆشانێک دەکەن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عەفرین.

لە ٢٩ تشرینی دووەم سوپایی نەتەوەیی سووریا چەتەیی سەر بە دەوڵەتی تورک هێرشی سەر شەهبایان کرد. ئەنجومەنی کانتۆنی شەهبا-عەفرین بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بڕیاریدا گەل بگوازنەوە بۆ هەرێمە ئارامەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری. گەلی عەفرین لەنێو بەرخۆداندان بۆ گەڕانەوەیان بۆ عەفرین. ژنە کۆچبەری عەفرینی ڕانیا محمەد لە ڕێگەی ئاژانسمانەوە باسی لە سەختی ڕێگەی کۆچبەری کرد وتی: "من عەفرینیم و دایکی چوار منداڵم، ئەو کاتەیی لە عەفرین دەژیاین هەموو نەتەوەکان بە ئاشتی کۆمەڵایەتییەوە ژیانمان دەکرد و پێویستییمان بە هیچ نەبوو."

'جارێکی دیکە کۆچمان کرد'

ڕانیا محمەد لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر ئەو هێرشانەی دەکرانە سەر عەفرین و ئاشکرایکرد لە ناوکاودا دووژمن بە هەموو دڕندایەتی خۆیەوە هێرشەکانی دەستپێکرد و وتی: "لەو کاتەدا بە زەحمتەییەکی زۆر خۆمان ڕزگار کرد. بە هاوکاری ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆشتینە شەهبا، حەلەب و تل ڕەفعەت. لە ئەحداس جێگیربووین و سەختی زۆرمان چەشت. بەڵام هەرگیز هیوایی گەڕانەوەمان بۆ عەفرین لە دەستنەداوە، ڕاکێشانی ئەم ژیانە سەختەمان هەمووی لە پێناو گەڕانەوەمانە بۆ عەفرین. بۆ پێنج ساڵ لە ئەحداس ماینەوە و بەڵام لەگەڵ هەموو سەختییەکاندا جارێکی دیکە کۆچبەر بووینەوە.'

ڕانیا ئاماژەی بەوەدا دوای جێگیربوونیان لە ئەحداس بە هیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین هەموو عەفرینییەکان بڕیاریاندابوو لە ئاشتی کۆمەڵایەتییدا ژیان بکەن، بەڵام بە هاتنی چەتەکانی تورک و هەتەشە هەموو شتێک تێکچووەوە و ئەمەی وتی: "گەمارۆ دراین، چەتەکان ستەمێکی زۆریان لێکرین. بە هاوکاری هێزەکانی قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ئەحداس دەرکەوتین. منداڵەکانمان لە سەرمادا گیانیان لە دەستدا و گەل لە کۆڵانەکاندا بێ ماڵ و حاڵ مایەوە. تا ئەوکاتەیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییمان هاوکاری کردین."

'لە پشت هێزەکانی قەسەدەین'

لە کۆتاییدا ڕانیا وتی: "بە هەموو هێز و ئیرادەیەکمانەوە تێدەکۆشین،  دەگەڕێینەوە خاکمان و عەفرین لەدەستی چەتەکان ڕزگار دەکەین. وەک گەلی عەفرین لە پشتی قەسەدەین و لەسەر هێڵێ خوێنی شەهیدانین."