لە ٢٩ تشرینی دووەم سوپایی نەتەوەیی سووریا چەتەیی سەر بە دەوڵەتی تورک هێرشی سەر شەهبایان کرد. ئەنجومەنی کانتۆنی شەهبا-عەفرین بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتییان بڕیاریدا گەل بگوازنەوە بۆ هەرێمە ئارامەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری. شیرین ئیبیش ژنە کۆچبەرێکی عەفرینییە و بە هۆیی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دووجارە ناچار بە کۆچکردن بووە باسی لە سەختی و زەحمەتییەکان کرد کە بەسەریاندا هاتووە و وتی لەگەڵ دەستتپێکردنی هێرشەکاندا گەل سەری لێشێوا و پێكڕا کۆچییان کرد و لە خێزانەکی دابڕا و تەنانەت دایکی بە هۆیی خەم و خەفەتەوە گیانی لە دەستداوە.
شیرین دوای ئەوەی بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە دوای کۆچکردنیان لە عەفرین لە شەهبا جێگیردەبن و ژیان دەستپێدەکەنەوە ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو ماوەیە هێرشەکانی دەڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر شەهبا بەردەوام بووە و گەل لە ترس و ناڕەحەتییدا ژیانیان دەکرد و وتی: "لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی چەتەکانی تورکدا ناچار بوون بە پێی پەتی ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن. دوای گەیشتنمان بە فافین هەستمان بە سەختی و تەنهایی خۆمان دەکرد. منداڵیی ساوامان پێبوو، دۆخمان پەرێشان بوو. بە هەموو زەحمەتییەک گەیشتین بە تەبقا و وا ئێستا لە یاریگایەکدا ژیان دەکەین لە هەموو ڕوویەکەوە دۆخمان خراپە. هەموو شتێکمان لە دەستدا، نازانین چۆن منداڵەکانمان بژێنین."
'لە مردن گەڕاینەوە'
شیرین ئیبیش ئاشکرایکرد کە لەڕێگادا هەندێک خێرخواز هەوڵیان دەدا سەر ئۆتۆمبیلەکانیان بخەن، بەڵام لەو کاتەدا چەتەکان هەوڵیان داوە دەست بەسەریاندا بگرن و وتی: "چەتەکان زۆر نزیک بوون، زۆریی نەمابوو فیشەکەکانیان بەرمان کەوێت. لەگەڵ هاوژین و منداڵەکەمدا سواری مۆتۆڕسکێلێک بووین. لە کۆتا ساتدا لە مردن ڕزگارمان بوو، نازانین چ ڕێگەیەک بگرینەبەر لە ئێستادا، بەڵام هیچ کاتێک ئومێد و هیوامان لە دەست نادەین و بە بەرخۆدانمان سەردەکەوین."