بەرخۆدانی تشرین بەردەوامە

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە چوار شاری کانتۆنی جزیرە جەماوەری گەل بۆ بەشداربوون لە ئێشکگری بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن.

لە شارەکانی دێرک، گرکی لەگی، چلاغا و تل کۆچەری کانتۆنی جزیرە گروپێکی دیکە بۆ ئەوەی بەشداری چالاکی ئێشکگری ببن، بەرەو بەنداوی تشرین بە ڕێکەوتن.

گەل دوای ئەوەی لە خاڵی کۆبوونەوەی ئوتۆمبێلەکان کۆبوونەوە، بە بەرزکردنەوەی دروشم و سڵاوکردنی بەرخۆدانی تشرین ڕێپێوانیان کرد.

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ئامانجی پاراستنی بەنداوەکە و نیشانی دژایەتییان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق، لە ٨ی کانوونی دووەمەوە ئێشکگری دەگرن.

چالاکی ئێشکگری لە ٥٥هەمین ڕۆژییدا لەگەڵ گروپی حەسەکە، درباسیە، تەل تەمر، تەل بەراک، هۆڵ و شەدادی بەردەوامە.