لە ڕانیە ژنان بۆ شەهید ساڵیحە ڤیان و هاوڕێکانی نەمامیان چاند
لە ناوچەی ڕانیە لە سلێمانی، ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە بۆ یادکردنەوەی شەهید ساڵیحە ڤیان و هاوڕێکانی نەمامیان چاند.
لە ناوچەی ڕانیە لە سلێمانی، ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادارەوە بۆ یادکردنەوەی شەهید ساڵیحە ڤیان و هاوڕێکانی نەمامیان چاند.
ئەمڕۆ کەمپەینی ژنانی باشوور بۆ پشتیوانی لە ڕۆژئاوا، لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی ٨ ی ئادار، سەردانی شوێنی شەهیدبوونی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ساڵیحە ڤیان (هێڤا عەرەبۆ) و هاوڕێکانیان کرد.
ژنان تاجەگوڵینەیان لە شوێنی شەهیدکردنەکەیان دانا و لە هەمان شوێن نەمامیان چاند.
لەوێ لەسەر ناوی ژنان، چرۆ شوانی شەهید ساڵیحە و تەواوی شەهیدانی بیرهێنایەوە و گوتی: "بەڵێن دووپات دەکەینەوە، کە درێژە پێدەری ڕێگای ئەوان دەبین، شایەنی تێکۆشانی ئەوان بین و نەهێڵین خوێنیان لە زەوی بمێنێتەوە."
پاشان چالاکوان ئاواز ئیسماعیل گوتی: "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ماوەی پێشوودا چەند خەباتکارێکی ڕاگەیاندنی ئازاد و خەباتکاری ژنی کردە ئامانج، ئێمە لێرەوە بەڵێنی بەردەوامدان بە ڕێ و ڕێبازیان دەدەین."
ئاواز ئیسماعیل دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵییەوە، دەرفەتێکی مێژووییە. ئێمە وەکو خەڵکی باشووری کوردستان و بەتایبەتیش ژنان بە تەواوی پشتگیری ئەو پرۆسەیە دەکەین و هەنگاو بەرەو سەرکەوتن دەنێین."
پاشان بە چاندنی نەمام و بەرزکردنەوەی درووشم چالاکییەکە کۆتایی هات.