بەرێوەبەری خۆسەر یەکی گوڵانی پیرۆزکرد
بەڕێوەبەری خۆسەر ڕۆژی یەکی گوڵانی لە تەواوی کرێکارانی سووریا و جیهان پیرۆزکرد و وتی: " ئێمە هەوڵ دەدەین لە بەرنامەی کارو خەباتماندا گۆڕان ئەنجام بدەین، بەها و دادپەروەری بۆ کرێکاران مسۆگەر بکەین."
بەڕێوەبەری خۆسەر ڕۆژی یەکی گوڵانی لە تەواوی کرێکارانی سووریا و جیهان پیرۆزکرد و وتی: " ئێمە هەوڵ دەدەین لە بەرنامەی کارو خەباتماندا گۆڕان ئەنجام بدەین، بەها و دادپەروەری بۆ کرێکاران مسۆگەر بکەین."
بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە راگەیەنراوێکدا تیشکی خستەسەر ڕۆڵی گرینگی کرێکاران لە دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی بەهێز و یەکگرتوودا.
بەڕێوەبەری خۆسەر لە سەرەتای ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا وتی: " یەکی گولان ڕۆژی کرێکارانی جیهانە کە لەسەر بنگەی ڕیزە چالاکی و بەشداربوونی کرێکاران بۆ بەدەستخستنی مافەکانیان کە زەوت کراوە، دیاری کراوە."
لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " بێگوومان، چینی کرێکارلە چینە هەرە گرینگەکانە کە هەوڵ دەدەن گۆڕان لە کۆمەڵگەدا پێک بهێنن. ئەو کۆمەڵگە کە بە ڕێگەی شۆڕش لە سیستەمی ناوەندگەرا بەرەو فۆرمی کۆمەڵگە و دیموکراتیک گۆڕانی بنەڕەتی درووست بکەن."
بۆ گەلێک قۆناغی مێژوویی ئەو بەهایە بۆ بەشی کرێکاران دانەنراوە. ورووژاندنی ئەم رۆژە بە ڕەنگێکی کردەیی جەختکردنەوەیە لەو ڕۆڵ و ئەو چالاکیەیە و بەشێکی پێکهێنای دادپەروەریە بۆ چینی کرێکار.
ئێمە هەول دەدەین لە بەرنامەی کارو خەباتی خۆماندا گۆران ئەنجام بدەین، لەناوخۆدا بەهاکان و دادپەروەری بۆ کرێکاران بگەڕێنینەوە. ئێمە لە رێگەی پرۆژەوە دەخوازین هەموو ڕێبازی کلاسیک بەڕێکخستن و بەڕێوەبەری دەرباز بکەین. تاکوو کرێکاران هەموو ئەوشتانەی کە شایانی ئەوانە بەدەست بخن.
بەرێوەبەری خۆسەر یەکی گولان لە هەموو کرێکارانی سووریا و هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی ئازاد دیموکراتیک کار دەکەن ، پیرۆز کرد.
ک-ش