بەڕێوەبەری خۆسەر: هیچ کاتێک لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانماندا ناکشێینەوە

بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕاگەیاندراوێکدا وتی: "بانگەوازی لە هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە خواستیانە ئاڵۆزییەکان کەم بێتەوە، بەرپرسیارێتی خۆیان پێکبهێنن."

بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لەم ڕۆژانەدا زیاتر بووە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوەی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"ڕژێمی ئاکەپە بە ئامانجی تێکدانی ئارامی و خواستی دەوڵەتی تورک بۆ پەرەدان بە ئاڵۆزییەکان و دەربازبوون لە قەیرانە ناوخۆییەکانی خۆی، بەردەوامی دەدات بە هێرشەکانی خۆی لەسەر هەرێمەکانمان. چوونکە هەموو ئامانجی ڕژێمی ناوبراو نانەوەی ئاڵۆزی و تیرۆرە.

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە بەردەوامی شەڕی قڕکردندا، کانتۆنی منج و پێشتریش شەهبای کردووە بە ئامانج و لە دەرنجامی ئەو هێرشانەدا هاوڵاتییەک شەهید بوو و هەندێکیش بریداربوون کە لە نێوێندا منداڵ هەیە. ئەم هێرشانە خەباتەکانی دژ بە تیرۆر نیگەران دەکات.

وەک بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەم هێرشانە شەرمەزاردەکەین. دڵنیای دەکەینەوە هیچ کاتێک لە ئامانجی پاراستنی دەستکەوتەکانمان ناکشێینەوە. بانگەوازی لە هەموو ئەو هێزانە دەکەین کە خواستیانە ئاڵۆزییەکان کەم بێتەوە، بەرپرسیارێتی خۆیان پێکبهێنن. چوونکە بێدەنگی ئەوان ڕاستەخۆ دەرفەتدانە بە دەوڵەتی تورک. ئەمەش سەختییەکان زۆرتر دەکات و دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئاڵۆزی و گەمارۆدان و زەحمەتییەکانی کۆچبەران لە هەرێمەکەمان قوڵتربێتەوە. هەرەوەها بشێووی لە نێو ئەو کەمپانەی هەرێمەکەماندا دروست دەبێت کە بنەماڵەی چەتەکانی داعشی تێدایە.

هەروەها بانگەوازی لە هەموو لایەنێکی یاسایی و نێونەتەوەی دەکەین لە پێناو سنوردارکردنی پێشلکارییەکان لە دژی مەدەنی و ترس لە سەر ژیانیان، کار و بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆ بگرن.