چالاکوانان لە تشرین بانگەوازیان لە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی کرد هێرشەکان بوەستێنرێت

چالاکوانان کە گەیشتنە بەنداوی تشرین، پشتگیریان بۆ قەسەدە دووپات کردەوە و بانگەوازیان لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و هێرشەکان بوەستێنێت.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەزاران کەس لە کانتۆنەکانی جەزیرە و ڕەقە و تەبقە و فورات دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین، بەرەو بەنداوی تشرین ڕێپێوانیان کرد.

لە بەنداوی تشرین کە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، لەسەر ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێکهاتەکانی هەرێمەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی کرا کێشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چارەسەر بکات و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بوەستێنێت.

هەروەها دووپاتکرایەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە و بەتایبەت بەنداوی تشرین مانگێکە بەردەوامە، ئەمەش ژیانی هاوڵاتیانی خستووەتە مەترسییەوە. هەروەها جەختکراوەتەوە، ئەم تاوانانە قبووڵ ناکەن و دژی هێرشە داگیرکارییەکان دەوەستنەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "نا بۆ داگیرکاری تورک" کۆتایی هات.