چالاکی سێمالکا ١٠٤ رۆژە بێوەستان بەردەوامە

لە چالاکی سێمالکادا سیاسەتی پەدەکە و هاوکاریەکانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەرمەزارکرا.

چالاکی خانەوادەی شەهیدان لە دەروازەی سێمالکا بە سەردانی لایەن و دەزگاکان بەردەوامە. چالاکیەکە ١٠٤ رۆژی تێپەڕاند و تاوەکو ئێستاش پەدەکە تەرمی گەریلا شەهیدەکانی رادەست نەکردووە کە لە هەرێمی خەلیفان لەلایەن چەکدارەکانی شەهیدکران.

ئەمڕۆ ئەندامانی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی جزیر و ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی قامشلۆ سەردانی چالاکوانانیان کرد.

شاندەکە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرکەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دەروازەی پێشخابور عەبدولرەزاق محەمەد ئەندامی ئەنجوەنی کانتۆنی قامشلۆ قسەی کرد و سیاسەتی پەدەکە و هاوکاریکردنی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی گەریلا شەرمەزار کرد.

هەروەها سوربونی پەدەکە و رادەستنەکردنی تەرمی گەریلا شەهیدەکانی شەرمەزار کرد.

عەبدولرەزاق محەمەد باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان تاوەکو رادەستکردنی تەرمی شەهیدان بەردەوامی بە چالاکیەکەیان دەدەن و بە مەراسیمێکی گەورە بەخاکیاندەسپێرن.

هەروەها باسیشی لەوەکرد کە پێویستە رێکخستنە مرۆیی، یاسایی و نێودەوڵەتیەکان دەستوەردان بکەن و فشار لە پەدەکە بکەن کە تەرمی شەهیدان رادەستی خانەوادەکانیان بکاتەوە.

دواتر ئەندامانی دەستەی کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی جزیر و ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی قامشلۆ روویان لە چادری چالاکیەکە کرد.

چالاکیەکەی دەروازەی سێمالکا تاوەکو رادەستکردنی تەرمی شەهیدان بەردەوام دەبێت.

ف.ق