چالاکی سێمالکا لەدژی خیانەتی پەدەکە بەردەوامە

لە ٦٦مین رۆژی چالاکی سێمالکادا، ئەندامانی ئەنجومەنی شاری دێرک چالاکیەکەیان دەور گرت.

بۆ رادەستکردنی تەرمی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە بۆسەی چەکدارانی پەدەکەدا شەهید بوون، ٦٦ رۆژە لە سێمالکا چالاکی ئەنجام دەدرێت.

چالاکوانانی ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی شاری دێرک بوون کە چالاکیەکەیان لە گروپێکی گرکێ لەگێ وەرگرت.

ئەڤین ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەی گرکی لەگێ لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ چالاکیەکە خواست و رایگەیاند کە تاوەکو تەرمی شەهیدان لە پەدەکە وەرنەگیرێتەوە، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بمرێت خیانەت' وترا. دواتر گروپەکەی شاری دێرک دەستی بە چالاکیەکە کرد.

ف.ق